مەکری بێوەژنان، ڕێوی دەخاتە کونان
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (مەکری بێوەژنان، ڕێوی دەخاتە کونان)، ناز و فیز و ئایین و ئۆینی ژنان زۆرە، بەتایبەت ئەگەر بێوەژنیش بێت بە تیلی چاو و ئاماژەی ئەبرۆ و تیری بڕژانگ و دەنگی ناسک و ناز و عیشوە و قەد و باڵا و گەردنی پڕ عەتر و گوڵاو نەوەک خەڵکی ئاسایی بەڵکوو شای فێڵبازان دەخاتە داو و تەڵە و باڵانەوە، بۆیە وتراوە: مەکری بێوەژنان، ڕێوی دەخاتە کونان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 25 gånger