قسەی شەوێ، دەڕوا لەگەر خەوێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (قسەی شەوێ، دەڕوا لەگەر خەوێ)، لە ماوەی شەودا مرۆڤ زۆر شتی بە خەیاڵ و ئەندێشەدا گوزەر دەکات و بڕیار و قسە و گوفتاری سەیر سەیری بۆ درووست دەبێت، کە ڕۆژ دەبێتەوە بە جۆرێکی ترە لەسەر بیروبۆچوونەکانی شەوێدا نەماویت بۆیە بۆ ئەو حاڵەتانە وتراوە: قسەی شەوێ، دەڕوات لەگەر خەوێ. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 34 gånger