زستان یان سەروەشێنە یان دواوەشێنه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (زستان یان سەروەشێنە یان دواوەشێنه)، کەشناس و سەقاناسەکان لە کۆندا پێشیان دەوترا: حسابگرەوە، بەلێکدانەوە و ئەزموون و تاقیکردنەوە و بەسەرهاتدا ئەوەیان بۆ دەرکەوتوو هەندێک ساڵ زستان لە پایزەوە دەستی خۆی دەوەشێنێت و باران و تەڕوتووشی خۆی بەدیار دەخات و لە کۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای بەهاردا خۆشی دەکات و باران و سەرماوسۆڵەی نامێنێت، بەو ساڵە وتراوە: سەروەشێن یان پێش وەشێن، هەندێک ساڵیش لە پایز و سەرەتای زستاندا وشک و ساردە و هەورەکان بێ ئاو و باران دێن و دەڕۆن، بەڵام لە کۆتایی زستان و سەرەتای بەهاردا کەشەکەی دەگۆڕێت و باران و سەرماوسۆڵەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە تا کۆتایی بەهار بۆ ئەو ساڵە دەوترێت: زستان دواوەشێنە یان پاش وەشێنە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 108 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !