ناونیشانی پەرتووک: هەنسک و هیوا
ناوی نووسەر: #مەلا غەریب پێنجوێنی#
چاپخانە: پڕۆژەی هیوا
ساڵی چاپ: 2013
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
دانەدانە ئەم وشانە، وەک تۆوی گوڵ و ڕێحانە، لە تۆوچێنی خامە ڕژان، بە ڕووی پەڕەکاندا پژان.
هەتا ڕواون، دەستەونزا بە فرمێسکی چاوەکانم ئاوم داون، کە پێگەیین، بە ناوی (هەنسک و هیوا) ناوم ناون.
وا چەپکێ گوڵی ئەم باخەم کردە دیاری، با لای یاران بمێنێ بۆ یادگاری.
چەپکە گوڵێک عەترڕێژبێ و سوور و سپی و زەرد و ئاڵ بێ، بۆ ئاسمانی دڵتان سایەقەی ساماڵ بێ، شادی ناو سابات و ماڵ بێ.
تا لەگەڵ گزنگی خۆری بەیانیاندا خونچەکانی بکرێتەوە، پەڕەکانی بەلەنجەوە بەڕووتاندا بشنێتەوە...
Läs boken: هەنسک و هیوا
Total nedladdning:
20 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 45 gånger