بەسم خڕی و بە قوز خڕی کەڵکی شکارتەیان بڕی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بەسم خڕی و بە قوز خڕی کەڵکی شکارتەیان بڕی)، سم خڕ دیارە مەبەست کەر و گوێدرێژە، قوزخڕیش مەبەست ئەو کیژەیە کە تێلەکێشی دەکات، شکارتە: پارچە زەوییەک بکرێتە گەنم یان جۆ بۆ هەژاران، چاندن بۆ هەژاران (#هەنبانە بۆرینە#)، ئەگەر گوێدرێژ گوڵەگەنمی بخوات و تێلەکێشیش خراپ بێت و مەرۆ-مەڵۆکان تێک بوەشێنێت، شکارتە هیچ کەڵکی نامێنێت و بەرهەمەکەی هیچ نابێت بۆیە وتراوە: بەسم خڕی و بە قوز خڕی کەڵکی شکارتەیان بڕی.[1]
شکارتە: فەرهەنگی خاڵ
پەڵە دانەوێڵەیەکی پچووکە کە هەژارێک بۆ خۆی یا یەکێک بۆ دۆستێکی داچەندبێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 69 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !