لە تڕی کەرێ نازانی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە تڕی کەرێ نازانی)، #پیرەمێرد# فەرموویەتی:
سوحبەتی نادان تاڵ ڕابواردنە
ڕۆیین لە دوای کەر تەرس بۆنکردنە
لە کوردەوارییدا ئەوانەی شوانەوێرە و دوور لە ئاوەدانی و شارستانی بوون و شارەزایی کاروباری ژیان و دونیا نەبوون، ئەگەر خۆیان لە بابەتێک هەڵبقورتاندایە و هیچیشیان لێ نەزانیبووایە بەتەوسەوە پێان دەوترا: لە تڕی کەرێ نازانی. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 137 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !