لەسەر تڕ و فسەکی ڕاوەستایه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەسەر تڕ و فسەکی ڕاوەستایه)، هەردوو حاڵەتی کەندنی یان کردنی تڕ و فس زۆری پێ ناوێت یان زۆری پێناچێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ دوو حاڵەت دەوترێت: یەکەم پایەکانی دەسەڵاتێک کە بەرەو ڕووخان و لە ناوچوونە، دووەم: مرۆڤێکی بە ساڵاچوو یان هەر کەسێک کە بە هەر هۆکارێک بێت نزیک بوەتەوە لە مردن.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 25 gånger