Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Biografi
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar
  529,893
Bilder
  107,293
Böcker
  19,946
Relaterade filer
  100,750
Video
  1,470
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
302,621
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,875
هەورامی 
65,828
عربي 
29,191
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,920
فارسی 
8,920
English 
7,366
Türkçe 
3,590
Deutsch 
1,477
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grupp
Svenska
Bibliotek 
30
Artiklar 
12
Biografi 
6
Publikationer 
3
Kvinnors problem 
3
Dokument 
2
Partier och Organisationer 
1
MP3 
323
PDF 
30,367
MP4 
2,389
IMG 
196,114
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Dokument
Tog ställning mot hedersvål...
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
قەسیدەی عەشق
Grupp: Dikt | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەسیدەی عەشق

قەسیدەی عەشق
بەسینەی بازەوە منو تۆ دوو دەستین لە ئاگر
ئەهریمەنزادە و پەریزادەی ئاوێنەکانی مەرگین
من سەرابیترین پیاوی دونیا منداڵێک لە جنسی (با ) و (دوکەڵ) و (تۆز)
بەیازی دڕندەترین حەرف و کراسی خوێناویترین جەستە.
بەر پرسیارم لە ئافەتەکانی ڕۆح
بەر پرسیارم لە فیتنەکانی ئەقڵ.
لە کۆد‌یتاکانی لە زەت و لە یاخیبووەکانی جەستە
بۆنی ئەو باڵدارانە لە هەناسەم دێت، لەم جەهەنەمەی گومانەدا!
یەقین بە سەر دارستانە ترساوەکانی ئێوارەدا دەبەخشنەوە
وەک پیرترین ئەسپ، پیریترین مەیتەرەوان... پیرترین...
زێرین ترن... غەمگین ترین بازی خراپکار،
شەهێنێک لە ئاسۆکانی پیربوونی خۆی بەفڕینێک لە ئاگر
بەمەرگێک وەک ئاسن سارد.. بەکێلونێک لە ڕۆشنایی و قوفڵێک لەبروسکەکان دابخات، لەکوچەی ئەم توتییە بێوەفایانە دە چمەدەرێ،
بۆ مردن لە چاوەڕوانی سووتاندا لەسەر پشکۆی ئەم دیانەتە
دێرینانە دەڵێم: (ئەمە نێهنی نیە و هەرگیز نیهنیش نەبووە)!
تۆش لە ڕۆژگارە بە هەشتییەکانی خۆت چنگێک خۆشەویستم بدەرێ!
(ئەگەر حەکیمی ئەم باخچە گۆشە گیرەیت، ئاشوفتەترین دەروێشی ئەم جەنگەڵەم)!
(ئەگەر شازادەترین ئادەم کوژی، شەڕانگێزترین ڕۆحی ناو ئەم بایەم)!

سەیرکە...پاش عەشق چەند تەماحەکانم گەورەبوون
سەیرکە...بووم بە چ گیماگەرێک و خەون بە چ لابورێکەوە دەبینم!
سەیرکە...سەیرکە، چ کافرێکم لێدەرچووە!

بێهودە ئەنجن ئەنجن بوونی خۆم لە وانەی ئەم دەروێشانەدا دەڵێمەوە، مردنی من... دۆزەخی من، ڕۆژی زیندوبوونەوەمە
لەنێوان میللەتە سەرخۆشەکان و فەلەکە مەستەکاندا
من لە جنسی دوکەڵ و گومانی ئەهریمەنانەم
تۆ لە جنسی فریشەکانی دەریایت
ئەو فریشتانەی بەڕۆژون لە سەیری ئەسێرە و گیا و ئاو جەنگەڵەکان!


ئەی یار... ئەی شەونمی نێوان پەرتووکە دۆزەخێکانی من
ئەگەر تۆ لە تەڵا زیاتر نەدرەوشێیتەوە
من شەڕم لەگەڵ ئەم دوژمنە کانزایانەدا بۆ ناکرێ
ئەگەر پرشنگی تۆ لەپرشنگەکانی زیو ڕۆشنتر نەبێت
دەنگی من لە دەنگی بەیانییە ناسازەکانی من گەورەتر نابێت
ئەگەر تۆ ئاوازی جەنگ نەخوێنیت
شمشێرەکانی من لاسکی کوڵەکانی ئەم جەهەنەمەیان بۆ نابڕێت، ئەی یار! من چیتر بام خۆشناوێت، ئەو بایەی بەڵگەنامەی خوێنینی منی لەگەڵ تەنیایدا دڕی
سوێندی منی لەگەڵ خاکە بەیارەکاندا شکاند
ڕۆحی منی لە جەنگەڵ و گیاکاندا ترساند
سەیرکە پاش عەشق چەند توڕەترم لەگەردەلول وتۆفانەکان

ئەوەی لە من بە جێما، ئاییندەم بوو
ئەوەی لەمندا با دەیبات، ئەو ڕۆژانەیە کەبۆخۆمم هەڵگرتبووە
ئەوەی لەمندا دەکوژرێت، منم نەک تۆ
منم، نەوەک زەمەن و بەیانی و ئاییندەکان
منم، نەوەک کەناری ئاو و چەمەنزادەکان
سەیرکە دوای مردم عەشق چ یارییەک دەکات
ئەو کەشتیانە دەمبوورن کە منێک لە ئاودا ڕزگار دەکەن، کە من نیم! سەیرکە دوای عەشق، مردنم چ یارییەکدەکات
(وەک یاری دۆلفینەکان لە ئاودا)
ئەوەی لەمن جێدەمێنێت ئەوەیە کە لە باڵی باڵندەکان جێدەمێنێت لە کەنار ئەستێرەکاندا، ئەوەی لەمندا با دەیبات ئەوەیە کە باکان لە ڕۆحی ئێمەدا جێیدەهێڵن!
ئەوەی گەردەلولەکان دەیبەن، ئەوەیە کە لە گەردەلوولەکان دەچێت لە ڕۆحمدا.

ئەی عەشق
ئەی کەنیسەکانی شێتیم لەم جەنگەڵە فیرعەونییەدا
ئەی بەردە نوێژی بە جێماو لە جەنکاوەرە شکستەکان
ئەوەی لەناو تۆدا بە جێدەمێنێت منم
کە تۆ لە خەرابەتەکاندا دە مریت
ئەوەی لەناو تۆدا بەر لە مردنی تۆ دەمرێت، منم
ئەی حەقیقەت، بەر لەوەی تۆ جێبمێنیت، ئەوەیە ئەوەی لە ناو
بەجێمانی تۆدا دەمێنێت، منم.

پارچەکانی من لەناو پارچە مردووەکانی دەریا و ئاسماندا بوو، لەناو سفرەی هەلا هەلای عەشق و حەقیقەتدا بوو.

سەیرکە دوای عەشق جەستەم چ یارییەکدەکات
چ تەماحێک دە خاتە بەر ئاوێنەکان و سەرابەکان و گێژەنەکانی مردن!

ئەوەی لە سەفەرەکانی من و تۆ جێدەما، گوڵە ژاکاوەکانی خوێن و ماچ و جەهەنەم نەبوو، سێبەری ئهستێرەکان بوو،
لەسەر گیای پاکێتیمان، من بووم دەگەڕامەوە دۆزەخ، بۆ سەفەر لە دوای جێپێکانمان لە پشت مردنەوە!
لە بری گەڕانەوە بۆ سەرمێزەکانی خۆشەویستی و پێخەفەکانی سەدەف و گیا، دەگەڕامەوە بۆ برینەکان، ئەوبرینانەی وانەی نەمریمان بوون.

ئەوەی دواجار لە مردن بە جێدەما، من بووم
سەیرکە دوای عەشق مردن چ یارییەکم لەگەڵ دەکات! .

ئەوەی لە مردن دوا دەکەوت، لە ساتێکدا مەرگ بە فریای ئەم ئادەمیزادا نە دەکەوەت، من بووم نەوەک لە وێنەکاندا جێدەمام، بەڵکوو لە دەستە تەلیسماوییەکانی'با'دا، کاتێک بەسەر گیاکاندا تێدەپەڕی، من بووم لە جەهەنەم بە جێدەمام، وەک ئاگر لە دەست فریشتەکاندا،
(وەک گوناهی ڕژاو بەسەر خامۆشی ئەو کڵپانەدا کە 'با'دەیکوژاندنەوە)!

ئەی یار
ئەی تاقانەترین شەراب، لەم تاعوونەدا
ئەی شەوی من لەناو ئەم ڕووناکییەدا، کە ژەهررە
قەفەزی من لەناو ئەم ئازادییەدا، کە زیندانە!
تۆ پەڕو باڵی بازەکانی منت بەست لەم فڕینەدا، کە مەرگە
تۆ منت بە سیاهی و مەرەکەبی شەڕ ڕەنگکرد
لە شەوێکدا ئاسنگەرەکان، مانگیان لەسەر سندانەکانیان دەشکاند، خواکان شەریان لەسەر سێبەرەکانی یەکتر دەکرد
فریشەتەکان خەزێنە بە تاڵەکانی بایان لەناو یەکتردا بەشدەکرد.

ئیدی ژیان شکستی دوایەمین حورمەتی من و تۆ بوو

ئەی شەڕانکێزترین یار، ئاوێنەم لە بەهەشتێکدا سیماکانی سپین وەک خامی تابووتەکان، تاریکیم لە بەیانییەکدا، هاوڕێکانم ناز بەسەر دەرگای دۆستایەتیمدا دەکەن، ئەی حەسوودیم لە زەوی، لە گیا، لە باڵندە کۆچەرییەکان.

من ڕقم لە خواکانە کە دڵۆپ خوێنی منیان لە خوێنی تۆ جیاکردەوە.

ڕۆژێک تێدەگەن کە باس لە چ وێرانەیەک دەکەیت
تێدەگەن ئەفسانەکانی تۆ چەند لە حەقیقەتەکان، ڕیای تۆ چەند لە چاکەکان، چاکەی تۆ چەند لە موعجیزەکان گەورەترە.
ڕۆژێک تێدەگەن، نەوای من نەوای چ پێشبینییەکە،
سازی من سازی ئەو بوومەلەرزانەیە کە خاک شیریان دەداتێ
سازی من سازی ئەو شەهێنانەیە، ئاسمان لە قەفەزەکانی ڕۆحیدا هەڵی گردتوون.
تۆ دەستی منت بە نیهێنییەکانی زەوی و کلیلەکانی خەیاڵ شارەزا کرد، تۆ منت بردە سەر پاشماوەی بەهەشتەکان و سفرەی تەفروتونابوونی بنەماڵەکانی هۆنراوە، تۆ ئەو ئاسمانەت پیشانی مندا، کە ئاسمان دەی شاردەوە (تا ئاسمانێکی دیکەمان لێدیار نەبێت) بەڵام سەیرکە عەشق لە چ دەرگایەکی پێداین..
بە چ ڕێگایەکدا بردینی.

(ئەمە نهێنی نییە و هەرگیز نهێنیش نە بووە)
ئەوەی لەناو گەردەلوولەکاندە بە جێدەما، من بووم
ئەوەی لە مەیدانی سێدارە و فەنابوون و ئەشکەنجەدا تەنیا لەسەر سەکۆکان بە جێدەما، تەنیا لە بەر دەم سزای فانۆسەکان و نیگای شەهێنەکان و چپەی گیاکاندا بە جێدەما من بووم! من کە دەستم بە ستونی عەشقە پاکەکانەوە بەسترابوو، بەزنجیری پەیمانێکی مەستانە‌، دڵی خۆم بەم‌ گەردەلوولانەوە شەتەکدا
وای لەمن وای
چیرۆکی یەک بوونی من لەگەڵ ڕۆحی ئەم ئاگرەدا
جیا بوونەوەم لەگەڵ نهێنی فەلەزەکانی کوشتندا.. حکایەت بوو! بەڵام سەیرکە عەشق چ یارییەکمان پێدەکات!

دەبێت ستایشی ئەم ترس و چارەنووسە خوێنینانە بکەم
دەبێت کەمێک بە حیشمەت بم و لەتەک گوڵ و پۆڵا و خوێن و ئەستێرەکادا... برابم!

ئەی یار!

نوێژی من نوێژی جەهەنەم نشینە نە خوێنەوارەکان بوو
سوژدەی من سوژدەی پیاوە سەڕبڕاوەکانی ژێر باران
ئەی یار، ... من نەورەسانە مردم، عەشقی من سزای من بوو، بۆ ئەو ڕۆژگارانەی ناپاکییان لە کەڵ کردم، عەشقی من تۆڵەی من بوو، لەو دەستانەی گیاکانیان لە باغچەی گشتیدا کوشت!

من نەورەسانە مردم..، نەورەسانە دڵی خۆم فڕێدایە دەریا
نەورەسانە سپێتی خۆم بەخشی بەم لمە پاکیزانەی عەرشی لەسەر بوونیادنانرێت، من نەورەسانە مردم، لە ڕۆژگارێکدا زەوی کچێتی تۆی دەفرۆشت بە بازرگانە چاوشینەکانی ئاسمان، خاک تاعوونی بەسەر درەختە چکۆلەکانی باغچەی گشتییدا دابەش دەکرد، ببورە... ببورە فریشەتکەم، دەبێت بوکێنی تۆ لەسەر سەکۆی ڕێگاکانی ئەم جەهەنمە بێت و من نەورەسانە بمرم! ، من وەچەی هەور، کوڕی زەڕەنگە کوێرەکان، وەچەی سنۆبەرە غەمگینەکانی قەڕاغ شار، تۆ کچی ئەو نەتەوانەی کە دەستیان بە خوێنی یەکدا چووە!
ئەوی کە زەوەی فەرامۆشیدەکات، من تۆ دەیچێنین
ئەوەی باران نایبارێنت ئێمە دەیبەخشینە دەریا
نا من چیتر ئەم ڕێگایانەم خۆش ناوێت،
کە مژدەی گەڕانەوەی من بوون بۆ ژێر ئاسمانی ئەم گەلاوێژە ئاسنینە، دەبێت لە م خاکانە دەرچم، لە خاکی ئەم بستەباڵا کانزایانە، لە ئاوی ئەم بەلەمەوانە قەمورانە بپەڕمەوە و شەوێک... شەوێکی تاریک، دەست لە زەنگە مەستەکانی 'با'بدەم... گیا ماچ بکەم، هەرێزەکانی شەو... باڵی ئەو ئەو باڵندانەی پاسەوانی بورجە دوورەکانن، دەست بدەم لە گریانی با لە لەنگەری گپی قەڕاغ دەریاکان لە ئالوودە بوونی لمەکان بە هەناسەی لە شکری ئەم ئافرەتە خەوتوانە.
ئەی یار!
دەبوایە فەنابوونی خۆم ببەخشم بە فەنابوونی خاک
مردنی خۆم، لەنێوان شەو و عەشق و خەیاڵدا، ببەخشم بەپشوویەک لەنێوان ئەستێرەو شێوەن و کێلەکاندا. ، لە بری ئەوەی گیاکان بۆم بگەڕێن مەرگی خۆم بەخشییە شیوەنی ژنە ڕەش پۆشەکانی نێو ستوونەکانی با و ئاگر و شەو،
فاڵی خۆم لە دەستی بە جێماوای ئەم لافاوەدا گرتەوە کە خاک فەرامۆشیدەکات! ، عومری خۆم لە نیگای ئەو مردووانەدا
خوێندەوە، بێوادە لەم ڕێگایەدا چاوەڕێمان دەکەن، من ئالودەبوونی خۆم بە غوروری باکان خوێندەوە، خنکانی بەیانیم بە دەستی ئەم قەقنەسانەی (پیرترن لەوەی بە ئەفسانەکانی خۆیان بوێرن..! )حکایەت بوو... کوشندەبوو.

من پیربووم لەم شەوەدا کەڕزگاریم دوورترین شارە و ڕۆحم دوورترین ئومێد!.

بە من مەڵێ باڵندە سحربازەکانی شەو چیان پێوتم
ئەوەی کە لە شەو دەڕژێت، دەبوایە سێبەرەکانی من و تۆ بیشارنەوە، ئەوەی خۆر خیانەتی لێکرد، من تۆ وەفامان پێفرۆشت، بەڵام سەیرکە چەند سەختە عەشق.. چەند سەختە.. چەند سەخت! .

تۆ کاڵتر بوویت لە باران.. کاڵتربوویت لە خوێنێک لە یەکەم نوقتەی ئادەمدا! . ، کاڵتربوویت لەو شەونمانەی ئەم وەرز دەیانبەخشێتە ئەو وەرزی دیکە، سەخت بوو، من منداڵتر بووم لەو بایانەی پەپوولە پایزێکانیان‌ بۆ ناگیرێت، منداڵتر بووم لەو پەنجەرانەی پاسارییەکانیان بۆ ناگیرێت.

ئەیار دەبوایە ئەستێریەک ئاوادان بکەینەوە، ئەستێرەیەک
(بەوێرانەی درەخت و گیا و شەونمەکانییەوە! )

ئاﮪ سەیرکە عەشق چ شەڕێکمان پێ دەفرۆشێت
ئاخر چۆن.. چۆن؟
من و تۆ دەتوانین خوێن لە ناوچەوانی ئەم تۆفانە بسڕین، چەقۆ لە دەستی ئەو درەختانە دەربهێنین لە باخچەی گشتیدا خۆیان کوشت!
خەم لە دڵی ئەو ڕیشۆڵانە دەربهێنین کە من و تۆ نایان ناسین، برینی گیایەک ببەستین.. شکانی چڵێک لە هەنار تیمار بکەین، کەروێشکێکی چکۆلە لە پشیلەکان بکڕینەوە (کە ئەوانیش دڵیان نەشکێت! )
پەپولەکان فێر بکەین کە دەبێت کەمێک زۆرتربن مردن تێبگات کە کەمێک زیاتر لە بەردەرگاکەمان دووربکەوێتەوە! .

سەخت بوو... تۆ لە ئاو سادەتر و لە تەم نازکتر بوویت، من لە فڕین شاعیرانەتر و لە چیمەنەکای باخچە بێدەنگتربووم! ، تۆ لە قەڵەم چکۆڵانەتر و من لە پەرتووک تەنیاتربووم! .
ئەی یار... ئەی شەڕانگێزترین دۆستی من لەم جەنگەڵە تارکەدا، ئەی یار.. من لە جنسی موڵکدارە زۆردارە خۆفرۆشەکان بووم، چی کردمی بەم تەنبورژەنە بێرەحمەی تارەکان بەرگەی ناگرن؟!
تۆ لە نەوەی ئەو میللەتانەی لە خوێنی یەک دە خۆنەوە، لە نەوەی ئەو جەنگاوەرە پایز نشینانەیت، کەنازانن ڕەنگی گیا چۆنە؟! ، لە قەفەزی ئەو ژنە دڕکاویانەدا گەورەبوویت، کەبۆنی بیابانیان لێدێت!.

چارەم نەبوو... چارەم نەبوو، خۆشەویستم!
من لە بری ئەوەی خۆم لەسەر دە فتەرەکانی باران و فەرهەنگەکانی گیا و خاکدا بنووسم، خۆم لەناو گوناهەکانی تۆدا نووسی و لەناو لیستەی ڕەقی عاشقەکانتدا مردم، لە بری ئەوەی لە موعجیزەی سیحربازەکانی ئاودا‌ دەرکەوم، لە نابەینی پەنچە ئەفسوناوییەکانی تۆدا... لە گرێی دەستە سڕی سحربازەکانی تۆدا و لە کڵاوی چکۆلەی سحربازەکانی تۆدا بووم، لە بری ئەوەی لە درەوشانەوەی مانگ و غوروری ئەستێرەکاندا دەرکەوم، لە درەوشانەوەی تۆ و غوروری دەستەکانی تۆدا بووم، لە بری ئەوەی ‌لەو پشکۆیانەدا بم کە پاسەوانە‌کانی زەمهەریر جێیدەهێڵن، لەو باڕەشانەدا سووتام کە تۆ لە دوای خۆت بە جێتدەهێشت! .


ئەی یار!
من لە دەرگای ئەبەدییەتم دا
لە دەرگای بچوکترین ساتەوەختەکان
لە داخراوترین جەنگەڵ و بەرزترین ئاسۆ
لە ئۆقیانووسە تاریکەکان و فانۆسە غەمکینەکان
لە جەهەنەم و لە پزیسکی کوورە چکۆڵانەکان
نا کەس لە مانای ئەم گۆرانییانە تێناگات
کەس باکی بەدڵؤپیەک شەونم نییە لەم دۆزەخدا!
کەس لەو ئاورنگە تێناگات کەبەسەر دڵمەوەیە
دووبارە دەبێت خۆمان بەخاک و دەفتەر و حەرفەکان بناسێنینەوە،
من سەرابیترین پیاوی دونیا، نیشتەجێی کۆشکێک لەوەهم، تۆ کچێک لە هەڵمی ئەو دەریاچانەی'با'نایگاتێت!
ئاهێک لە ئاهەکانی هوما
پرشنگێک لە پرشنگەکانی قەقنەس
دەبا خۆمان بە حەقیقەت... بە گیا.. بەدەستەپاکەکانی باران، بسپێرین، دووبارە 'با'، ناومان لە سروودەکانی مردندا بنووسێتەوە، باران بەو پەلکەزێڕینەیەمان بناسێنێت کە بەم جبە خانەی عەشقەوە، بە جەنگاوەرمان تێدەگات!
عەشق سیمای منداڵان دەگۆڕێت بۆ سیمای سەرهەنگە یاخییەکان بەڵام پەشیمانی،
پەشیمانی ئەوەیە حیکمەتی لە یاد چووەوەی جەنگاوەرەکانی عەشقە، دیسانەوە دەبێت خۆمان بە گریان و زەردەخەنە، بەورزەکان بناسێنینەوە، چونکە (جەهەنەمی عاشقان جیایە لە جەهەنەمەکانی دیکە! )

تەواو... ئیدی حیکمەتەکانی عەشق بێکۆتاییە

سەیرکە خۆشەویستی بەرەو چ دەریایەکی بردین
عەشق سەخترە لە خەیاڵ.. سەخترە لە جەنگ
سەخترە لە گۆرانی وتن لە ژوورەکانی مردندا!
دوای تێپەڕین لە دوایەمین پاسەوان کە دوایەمین هەناسەمان دەبات، بەڵام من وەک سیحربازێک مسقاڵی ئەم زەڕنیخەم لەسەر تەرازووی ئەم بازاڕە بۆ ناکێشرێت.
(عەشق جەنگە بەڵام ئێرە بازاڕی خیانەتە! )

من وەک سیحربازێک بۆنی زەردەخەنەی جەنگەڵەکا لەلێوم دەهات، بەڵام فێربووم بەم دەمامکە سپیانەوە، خۆم لە پیاوە شەڕانگیزەکان ونبکەم و لەناو بازاڕی ئاسنینی ئەم پیاوە زرێپۆشانەدا، دەفتەرەکانی منداڵیم بدڕم و بڵێم: (عەشق گەمەی منداڵانە و من گەورەبووم و بێگوناهم! )

ئەی یار!
خۆشەویسەی فێری چ درۆیەکی کردین
ئەی عەشق.. لەم ڕۆژی خۆشاردنەوەیەدا
ڕێگا بەم ئەستێرە خوێناویانە دەدەیت بێنە ژوورەکەمەوە؟ ، ڕێگا بەم ئەسپە زامدارانە دەدەیت لەژێر پەیکەرەکانی ئەم باخچەی پەشیمانییەدا بمرن؟، نا... ڕێگا بەم دەریاوانە پیرە مەدە، قولاپەکانی لەناو دڵمدا کۆبکاتەوە، ڕەوا نییە، من دەرگا بکەمەوە و ملوێنێک گەردەلوول وملوێنێک دزی تەنیا، بێنە ئەم مەرقەدەوە، ملوێنێک گەڵای مردوو خۆیان بەسەفەری ئەم دارستانە خورافیانەدا هەڵواسن، ئەو ئەسپانەی کەلەم زەوییەدا بۆنی مردن دەکەن، سوارە بریدارەکانیان هەڵبگرن و بێن، دەترسم تۆ ڕێگا بەم ئاسمانە بدەیت، کە ئەسترەکانی لێرەدا بفرۆشێت
بمرێت.. وەبمرێت ئەو بایە
ڕێگا بەم گوڵانە بدەیت برینەکانیان لەدڵمدا کۆبکەنەوە، ڕێگا بم کۆترانە بدەیت فڕینیان لەسەر شانمان بسووتێنن!

ئاﮪ ئەی عەشق
ئەی ئەو عەترەی قەتارچییە ڕووخۆشەکان دەیکەن بەڕێگاکادا، لەم ڕۆژگاری تاڵانییەدا... تاڵانمکە!
چارەم نییە خۆشەویستم، چارەم نییە، تاڵانمکە!
لەبەر چاوی ئەم تۆفانەدا تاڵانمکە
لەبەرجاوی ئەم دزە ماندووانەی شەودا بازیبەندەکانم لێبسێنە و تاڵانمکە.
ئەم قوبەو منارانە لە گیانم بسێنە
ئەم خوایە لەگیانم دەربهێنە
کەوەک داهۆڵ لەم کێڵگەی نوورەدا چەقیوە!
(تا پاسارییەکان بەسەر سەرمەوە نەنیشێنەوە)
ئەو خودایەی وەک کوللە نایان بە ناوچاوانمەوە.
ئەی عەشق، لەبەر چاوی ئەم سوپا ئیمپراتۆریانەدا تاڵانمکە، لەبەر چاوی ئەم دەریایانەدا بمکوژە، کەشەرمدەکەن نەهەنگە عاشقەکانی خۆیان بکوژن، کە ئێستا ڕۆژگاری تاڵانییە!
لە بەردەم ئەم قەڵایەدا، تاڵانمکە کەشەرمدەکات قافڵە عاشقەکانی خۆی تاڵان بکات.

هەنسەکانم بۆ تۆ و ئێسقانەکانم بۆ مردن
وشەکانم بۆ تۆ و پەنجەکانم بۆ مردن
دەریاکانم بۆ تۆ و ماسییەکانم بۆ مردن
جەنگەڵەکانم بۆ تۆ و باڵندەکانم بۆ مردن
خاچەکام بۆ تۆ و بزامارەکانم بۆ ئەو!

ئەی یار، لەم ساتی تاڵانییەدا، تاڵانمکە، چونکە من هاتووم تاڵانتکەم، ڕەشەباکانم لێبسێنە، چونکی من ئەستێرەکانت لێدەسێنم، مزگەوتەکانم لێبسێنە، چونکە من باغچەی گشتیت لێ دەسێنم
بورکانەکانم هەڵگرە، چونکە من تۆفانەکانت لێدەسێنم
تاڵانمکە چونکە من هاتووم بەم سکە زێڕینانەی عەشق سەوای ئەم ماسییە دوورانەی ناو دەریا دەکەم، سەوای ئەم مردووانە دەکەم کە جەهەنەم نایانگۆڕێتەوە بەم بارمتە زیندووانە!
سەوای ئەم شمشاڵانە دەکەم کە شمشاڵژەنە سووخۆرەکان داوای مانگم لێدەکەن بیفرۆشم، ئەم پەرتووکە دەکڕم و ڕۆحی خۆم بەبارمتە لای ئەم پەرتووکفرۆشانە دادەنێم!

ئەی عەشق!
ئەی عەشق بەد گومانم لەو بروسکەیەی لەگەڵ سیمرغەکاندا هاتووە، بەدگومانم لەو بایەی لە کەڵ قەلەڕەشەکاندا دێت.
دەکراسەکەت داکەنەو فێری تەنیایم بکە!
لەبەر ئاوێنەکاندا دانیشە و فێرمکە خۆم بۆ ئەم کەرنەڤاڵی بروسکەیە بڕازێنمەوە، لەبەر دەرگاکاندا دانیشە و فێرمکە چۆن ئەم ئەستێرە وەریوانە کۆکەمەوە، فێرمکە (جەهەنەم و بەهەشت لە یەکتر جیابکەمەوە، ئاخر موسیبەتی عاشقان ئەوەیە، جەهەنم و بەهەشتیان بۆ لەیەک جیاناکرێتەوە!)
دە ئەم جامەی شیوەنە بگۆڕە
باچاوم بەو ئەستێرانە بکەوێت، کەلەسەر شانم دەکوژرێن
با جێخەنجەری ئەو مەغولیانە ببینم
با زەغرەفەی ئەو دیکتاتۆریانە ببینم!.

ئەی یار!
حاشا لەم نەتەوانە بکە
حاشا لەم درەختانە بکە، کە دڵیان وەکوو تیترواسکی مردوو بەلقەکانەوە شۆڕبووەتەوە!
ئەی تەمەڵترین قوتابی ئەم ماتماتیکی مردنە
حاشا لەم پەپولانەی جەهەنەم و
حاشا لەم ئیمپراتۆریەتی جەبر و
حاشا لەم لۆگاریتمی ئەم دڵدارییە ڕەشانەی نیوەشەو.

چارەم نییە... موسیبەتم.. چارەم نییە
با لەم ئاهەنگی سەمایەدا، من و تۆ دەست لەیەکتری بەردەین، دەستەسڕەکانمان ببەستین بە ناوچەوانی ئەم 'با'یەوە، کەمن و تۆ دوو دەستین قەدەر کۆیکردوینەتەوە، تۆ هەمیشە بەسەر خەڵوەتی مندا دێت لەگەڵ باڵندەکاندا، بەسەر پیربوونی مندا دێت
بەدیار شۆڕەبییە ترساوەکانی دوای تۆفان
من بەسەر ئەو ساتانەدا هاتووم کە تۆ ئەسپەکانی خۆت دەنێژیت، من بەسەر ئەو سەرابانەدا هاتووم کە تۆ ئەڵماسی حەقیقەتەکانی تێدا دە شارێتەوە
بەسەر ئەو خەیاڵانەدا هاتووم کە کسپەی فیراقیان لێدێت، بەسەر تەپوتۆزی نغرۆبوونی ئەو شارانەی تۆدا هاتووم، کە وەک تەمێک‌ لەسەر زەوی جێدەمێنێت! .

ئاساییە.. موسیبەتم.. ئاسایی
(ئاشقان هەمیشە‌ دوایەمین میوانن دەگەنە سەر ئەم سفرەیە، هەمیشە بەسەر وێرانەی یەکتردا دێن)

گوێم لێبگرە:!
من بەد گومان لەم میللەتە باڵدارانە، بەد گومانم لە چڵ وچێوی ئەم گیمیاگەڕە ڕەشانە، من ناکۆکم لەگەڵ ئەم ئەستێرەنەدا کە لەنێو چاوانمدا دەسووتێن، ناکۆکم لەگەڵ ئەو موعجزەیەدا کە لە دەستەکانم ڕواوە، ئاشوفتەترین دەروێشی ئەم بایەم، ناکۆکم لەگەڵ بوورکانەکانی ڕۆحمدا، ناکۆکم لەگەڵ مەنجەنیقەکانی سەرابدا، ئەی یار، شەڕ بەم زەوییە دەفرۆشم کەپەنجەرەیەکی نییە بمداتێ، شەڕ بەم پالکەزێرینانە دەفرۆشم کە باڵیان نییە بمدەنێ و لەگەڵ هەموو وەرزەکاندا دوژمنم ئەمەش دوایەمین حیکمەتی منە! .

عەشق شڕێکە بێکۆتایی لەگەڵ خوا و لەگەڵ سرووشت و موعجیزەکاندا و عاشق هەمیشە دە دۆڕێت! ..

ئەی عەشق ڕێگا بەم ئیمپراتۆرە تەنیایە بگرە
کە غرور لە بەرانبەر گوڵەکاندا دەیکوژێت
شەریعەتی مێخەک بەکەڵکی پاکبوونەوە نایەت لەم شەرمە، شەریعەتی باران بەکەڵکی پاکبوونەوە نایەت لەم خوێنە، شەریعەتی شەونم سوودی نییە بۆ ساڕێژکردنی ئەم شەرەفە

من زەمهەریری ئەم دەستە ساردانە و ئەم ڕۆحە ساردانە دەمکوژێت و تۆ باس لە هاوینی ئەم پەتا کوشندەیەی خۆشەویستی دەکەیت لەنێوان بوکەشوشەکاندا، من بێرەحمی ئەم دایک و ئەستێرە... ژن و دەربەند.. پیاو هەتاوانە دەمکوژێت و تۆ باس لە گەرمی ئەم عاشقانەیەی نێوان پەیکەرەکانی ژێر باران وەکەیت! .

حیکمەتی باخچەکان بەس نییە بۆ ئارامبوونەوەی ئەم بەدەمەستییەم حیکمەتی قاڕەمانەکان بەس نییە بۆ شکاندنی ئەم جەنگاوەرە شێتانە‌ من بەم نەخشەی جەهەنەمە، کوچەی ئەم خۆشەویستییەم بۆ نادۆزرێتەوە، بەم ئەستەرلابی سەقەرە. دەستم لە شێتیدا دەلەرزێت و تۆم بۆ نادۆزرێتەوە!
من بە کەڵکی پیرێتی نایەم لەم گەردەلولەدا
کە چاوم هێندە کز بێت گوڵەکانی مردن نەبینم
کە لە دوورەوە سێبەری گارگە وەحشییەکانی جەهەنەم نەبینم، (چ شۆخییەکە لە جوانیدا مردن)
تا لە دەرگای جەهەنەمەوە، ڕووبەڕوو قسە بەرام بەر خودا بکەین.

چ شۆخییەکە لە جوانیدا مردن.. چ شۆخییەک!

دوا جار ئەی عەشق
تۆ بۆنی ئەو مەغۆلیانەت لێدێت کە جەستەی سەڕبڕاوی باکانیان بە دەرگاکانمدا هەڵواسی

چ قەدەرێکی بەدە، کە عەشق، هەمیشە پاشماوەی جەنگەکانە!

گۆرانی خۆت بڵێ.. گۆرانی جەهەنەمی خۆت
گۆرانی من و تۆ لە شەوێکدا کەفیتنەی نێوان ئەم میللەتانە‌ هەڵدەگیرسێنێت.
(درۆیە ئەم ئاشتییە، درۆ... بەیانی جەنگ هەڵدەگیرسێت)!
ئیدی دەبێت، خۆمان بە تۆپ وتفەنگ و گوردانەکانی شەڕ بناسێنین، چ قەدەرێکی بەدە عەشق هیروگلیفیایەکی جەهەنەمییە.
من بەرپرسارم لەو هەورەی بەچڵی ئەم درەختانەو خوێدەکات بەم مەنفایەدا!
بەرپرسیارم لەو بارانەی لەژێر جبەی ئەم میوانە بەدگومانەوە هاتووە.

بەیانی جەنگ هەڵدەگیرسێت، بەیانی... بەیانی جەنگ هەڵدەگیرسێت!

تۆ سەبووری مردووە خەمبارەکای من نادەیتەوە، کەبێدەنگ لەسەر سەکۆکان پشوودەدەن
ناهێڵێت برینەکانی (من) خۆیان بەم دارانە بخنکێنن
منیش بەرپرسارم لەو مردوانەی باران بەمنی دەسپێرێت
(ئەمە نهێنی نییە و هەرگیز نهێنیش نەبووە)

شاعرەکان هەمیشە لەگەڵ مردووەکاندا دۆستن
عاشقەکان هەمیشە لەگەڵ ڕەشەباکاندا بران

ئەی یار.. زویر مەبە.. بەهەشتی عاشقان شێتخانەیە
زویر مەبە.. سەیرکە من و تۆ چ ئیمپراتۆرێکین
ئەوەی (با)لەخەزنەکانی جەنگەڵدا جێیدەهێڵێت
پاسەوانە مەستەکانی گیا و شەونم دەیبەخشێتە من و تۆ، ئەوەی باڵندەکان جێدەمێنێت دوای مردن لە زەمهەریدا (با) دەیبەخشێتە من و تۆ.

ئەو گوڵانە‌ی لە وەرزەکان جێدەمێنن،
تاعونەکان دەیدەن بە من و تۆ
ئەوەی لە ئاوازەکاندا دەسوتێت، دوای هەرەسی ئۆپراکان، من و تۆ لەناو خۆڵەمێشەکەیدا سەمادەکەین! .
سەیرکە، سەیرکە چ سامانێکمان هەیە
خەزنەکەمان، چەند لە خەزنەی پادشاکانی (با)و (مردن)پڕترن! .

من لەسەراب و کیا و برینی نەیزەکاندا، لە ئەمیری دەریاکان دەوڵەمەندترم، تۆ لە خەون و پرسیار و بەدگومانیدا، لە دڕندەترین ڕەبەنی بیابان پیرتری!
ئەی یار سامانی خۆت لەکۆشەکەکانی سەراب و دۆنمەکانی خەون بژمێرە، باپێت بڵێم چەند فەدان کوناهم هەیە و چەند کیشۆرم داگیرکردووە لە تەنیایی! . ، ئەی ئەمیرم بیژمێرە، چەند دڵۆپ بارانت دەوێت، چەند نەیزەکت پێویستە بۆ شەو و چەند پەلکەزێڕینەت دەوێت بۆ بەیانی! .

ئەی یار
تۆ سەر لەم سەرافە دڵتەنگانەی پایز دەر ناکەی، کە گەڵاکانت بۆ دە گۆڕنەوە بە (با)و باکانت بۆ دەگۆڕنەوە بە هەور، گرەو لەم سووخۆرە پیرە نابەیتەوە کە ئەڵماستدەداتێ و بارانت لێ دەکڕێتەوە، بەڵام بۆنی یەقین لەم قاسە پڕ لە ئاگرەی من و تۆ دێت، بۆنی ماچ لەم خەزنە پڕ لە ڕیسواییەی من و تۆ دێت! .

ئەی یار!

بەیانی (دێت) و مەرگ (دێت) و پاییز (دێت) و تۆ (دێیت) و عە‌شق (نایەت)عەشق (دێت) و بەیانی (نایەت )و پاییز (نایەت) و تۆ (نایێیت) و مەرگ (نایەت)؛ تۆ (دێیت) و عەشق (دێت) و بەیانی (دێت) و پایز (نایەت) و مەرگ (نایەت)و تۆ (دێیت)و عەشق (دێت)و بەیانی (دێت)و پایز (نایەت)و مەرگ (نایەت)
تۆ (دێیت)و عەشق (دێت)و بەیانی (دێت)و پایز. (دێت)و مەرگ (نایەت) مەرگ (دێت)و بەیانی (نایەت)و عەشق (نایەت)و پایز (نایەت)و تۆ (نایەیت)!

سەیرکە هەرکیز لەگەڵ مەعجیزەکاندا کۆنابینەوە!

بەڵام عەشق
نەمری خۆی دەداتە ئەو سوارچاکانی لە ئەسپەکانیان دانابەزن، من و تۆش دوو پیادەی لە ئاو
دوو پیادەین لە نەوەکانی تەبوتۆز!
لەژێر سێبەری ئەو باڵندانەدا دەمرم کە بەرەو جەهەنەم دەفڕن، دەمرین و نهێنی نێرکسە نا ئومێدەکان لەم ئاوێنە چکۆڵانانەی بیاباندا دەشارینەوە، دەمرین و ئەم دەریا ئاگرینە دەکەین بە ژێر لمەوە!

ئەی یار
جەهەنەمە بچکۆلەکانی ۆت لە گیرفانتدا بشارەوە
تا بووتە زێرینەکانی خۆت لە قافڵەی مردنتدا بشارەوە، ئەستێرەکانت بخەرە نێوانی دەفتەرەکانت
ئێرەی دەرگای جەهەنەمە
من ڕابوردووی خۆم لەناو ئەم لمەدا جێدەهێڵم بۆ دەریا، ماچەکانی بەیانیم و پەپولەکانی پیریم لەم جەنگەڵەدا بە جێدەهێڵم بۆ ڕێبواران!

چ چارەنووسێکی تاریکە... عەشق پاشماوەی خوێن و تەنیاییە‌!

ئەی یار.. بڕوانە لە بەر مردندا، عەشق چ جەنگێک بەرپادەکات و چ ئاشووبێک دەگێڕێت!
جەنگێک کە پێمانخستە دۆزەخەوە
جێیدەهێڵین بۆ جەنگەڵ و ئەستێرە دڕندەکان.. تەوایکەن، جێیدەهێڵین بۆ دەریا و هەور و عاشقەکان.. تەوایکەن
جێیدەهێڵین بۆ کیا و نەورەس و فریشەتەکان تەوایکەن. [1]

هۆنەر: #بەختیار عەلی#
پەرتووکی: #تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە#
خوێندنەوەی: #عادل عەزیز شکور#

=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=572530&document=0001.mp3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی قەسیدەی عەشق بە دەنگی عادل عەزیز شکور=KTML_Link_External_End=
‌⚠=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 64 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ئاڵەکۆک
Relaterade filer: 1
Länkade objekt: 7
Grupp: Dikt
Diktens tyngd: No specified T4 1519
Kategorin poesi: No specified T4 1018
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 98%
98%
Tillagt av ( کشمیر کەریم ) på 28-05-2024
Den här artikeln har granskats och släppts av ( شەنە بەکر ) på 28-05-2024
Denna post nyligen uppdaterats med ( کشمیر کەریم ) om : 28-05-2024
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 64 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Dokument
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Biografi
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar
  529,893
Bilder
  107,293
Böcker
  19,946
Relaterade filer
  100,750
Video
  1,470
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
302,621
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,875
هەورامی 
65,828
عربي 
29,191
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,920
فارسی 
8,920
English 
7,366
Türkçe 
3,590
Deutsch 
1,477
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grupp
Svenska
Bibliotek 
30
Artiklar 
12
Biografi 
6
Publikationer 
3
Kvinnors problem 
3
Dokument 
2
Partier och Organisationer 
1
MP3 
323
PDF 
30,367
MP4 
2,389
IMG 
196,114
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Folders
Biografi - Kön - Man Biografi - Nation - Kurd Bibliotek - Provins - South Kurdistan Bibliotek - Provins - Utanför Bibliotek - Provins - Sweden Artiklar - Provins - Sweden Biografi - Folk skriver - Writer Bibliotek - Dokumenttyp - Språk Bibliotek - Bok - Poesi Bibliotek - Bok - Sociologi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.531 sekund(er)!