لەگەر ئاوی دەستنوێژی دەڕوات
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەگەر ئاوی دەستنوێژی دەڕوات)، لەبیروڕای موسڵماناندا گوناحی بچووک لەگەڵ ئاوی دەستنوێژ هەڵگرتندا دەڕوات و بەدەستنوێژ هەڵگرتنەکە ئەو گوناحانە پاک دەبنەوە، ئینجا بەدەم ناوهێنانی خەڵکی و دەمەتەقێی دونیایی و کات بەڕێکردن بە گاڵتە و گەپەوە وەکوو دڵدانەوە دەوترێت: لەگەر ئاوی دەستنوێژی دەڕوات.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 24 gånger