ئاو کەڕژا هەر ناگیرێتەوه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئاو کەڕژا هەر ناگیرێتەوه)، ئەو دڵۆپە ئاوەی لە بەرزایی شاخێکەوە دەتکێت هەڵناگیرێتەوە، ئەگەر گۆزەیەک پڕ ئاو بێت سەرەونخون بکرێتەوە و ئاوەکەی بڕژێنرێتە سەر زەوی بەهیچ کلۆجێک کۆناکرێتەوە و هەڵناگیرێتەوە، ئەوە بۆ ناموس و ڕەوشت و شەرم و حەیای مرۆڤ یان ئەگەر شتێک لەدەست دەربچێت و نەگەڕێنرێتەوە دەوترێت: ئاو کەڕژا هەر ناگیرێتەوه. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 15 gånger