فریشتەی بەفر
لەپاش سەفەری دوور و درێژی باوەشی ئاسمان،
لەسەر سوور گوڵی گۆنای تۆ نیشت و
زوو توایەوە.
سەرپەنجەی نەرمی بۆنی ڕێحانە
دوای شەوی زولفت،
دەنێو بێستانی سینەی تۆ گەڕا و
قەت نەبڕایەوە.
زەردە گەڵایەک
لەنێو کۆڵانی پڕبیرەوەریی دەنگی خوسپەی پێت
خۆی کردە پێخوست،
بە لکی سەوزی درەختێکدا
نەلکایەوە. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1993
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 122 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !