ئەی چاوەکانم،
من بێشەی سەرم
تاکەی ڕاژێنم؟
سواری سەرباڵی کام خەیاڵتان کەم
ئێوە بنوێنم؟
هەرچەند ئەزانم
کە بای هەناسەم
تۆزی خەرمانی خەمی دەروونم
بۆ ئێوە دێنێ؛
بەڵام گوێ بدەنە
ئاهەنگی دڵی ماندووم کە دەڵێ:
«هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە
دەبنوون درەنگە، بۆچ خەوتان نایە». [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1993
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 113 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !