خێی عارەبان ڕژا
ئۆی خوێکەی ڕشت!
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خێی عارەبان ڕژا)، دەشتە نیشتەنییەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما ڕێژەی شۆرەکات و خوێواوک زۆرە، ئەوانەی سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن زۆر بەڕوونی هەست بە بوونی خوێ دەکەن لەناو گۆلاوەکاندا، ئینجا لەبەر زۆری خوێی عەرەبان، ئەو ئیدیۆمە جوانەی لەناو کوردان لێ درووستبووە، کاتێک منداڵێک دەکەوێت و بەردەبێتەوە، بۆ دڵدانەوەی منداڵەکە و پەیام گەیاندن کە هیچ نییە کەوتنە خوارەوەکە، بەخۆشی و پێکەنینەوە دەوترێت خێی عارەبان ڕژا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 72 gånger