ڕۆیشتیت و
وات ئەزانی
لەدوای تۆ ڕۆژ نابێتەوە
هەوری تاسەت
لە ئاسمانی شیعرەکانم ناچێتەوە؟
خۆتت بە چی هاتە بەرچاو؟
تیشکی هەتاو؟
فێنکاییی ئاو؟
هیچیان نەبووی
بۆیە زەویی خۆشەویستیم
بەبێ تۆش هەر پڕ بەهرەیە
دەمی شیعرم پر خەندەیە
ئەی عاشقە لووت بەرزەکە
دڵنیام گەر
جارێکی تر ڕێت بکەوێتە ئەم ناوە
لەبەر گرشەی پێکەنینما خۆت ناگری
لەبەر چاوی حەپەساوی بێبەزەتدا
ئەو ژنەی وا دڵیت ئەکرد بە ژێرسیغار
چرای چاوی هیواکانی داگیرساوە و
لە دووریی تۆ قەد ناگری. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 62 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !