تەزی شکا
تەزی، تەزو، سڕی، مچۆڕک، موچڕک، ئەو موچڕکەی بە گیان و جەستەی مرۆڤ دادێت چ لە سەرما چ لەشەرما چ لە خۆ خستنە ناو ئاوی ساردەوە، هاوشێوەی ئەمەش دەوترێت: تەزی دەشکێت، هەتا تەزی دەشکێت، سەرماش تەزی دەشکێت.
ئەو کەسەی خۆی فڕێدەداتە ناو ئاوێکی ساردەوە هەتا تەزی دەشکێت هەناسەی سوار دەبێت و دەبێتە هەناسەبڕکە، دواتر ناو ئاوەکە لای ئاسایی دەبێت، ئەگەر کەسێکیش شەرمی بشکێت دەوترێت: تەزی شکا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 41 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !