زۆر بانگی فەرموو لە ساحێب جاهان
کاغەزی نووسی بۆ پادشاهان
بۆ «قەیسەری ڕۆم»، بۆ شاهی «کیسرا»
بۆلای «موقەوقەس» لە خاکی میسرا
بۆ «عەبد» و «جیفر» دوو شاهی عوممان
بۆ «هۆزەی عەلی» یەمامە مەکان
بۆ «شاهی بەحرەین» ساحێب مەرحەمە
بۆ شاهی حەبەش یەعنی «ئەسحەمە»
بۆلای «حادیس»ی غەسسانی نەسەب
پادشای غوتەی بێحیلم و حەسەب
کاغەزی نووسی بۆ «فەروە»ی سەروەر
ساکنی مەعان تابیعی قەیسەر
کاغەزی زۆرە بێجگە لەمانە
بەعزێکیان ماون ئەو کاغەزانە
بەعزێ جوابیان پڕ بوو لە ئەدەب
وا کە لایق بێ بە مەولای عەرەب
بەعزێکیان دوور بوون لە شێوەی کەرەم
بە وێنەی «پەروێز خوسرەو»ی عەجەم
بەعزێ گەیشتن بە نووری ئیمان
وەکوو «نەجاشی» و «مەلیکی عەممان»[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#