پاش دامەزرانی سددیقی ئیمام
لەبەر شکۆﮪ و تەرویجی ئیسلام
فەورەن سەوقی کرد بەبێ تەفرە و بەین
سوپای ئوسامە بۆ خاکی بەحرەین
سوپا هاتەوە بە فەتح و زەفەر
قووەتی ئیسلام بەمە کەوتە دەر
خۆیشی کەوتە ڕێ بۆ حەربی ئەعراب
موڕتەددەکانی بێ سیدق و سەواب
تەسخیری کردن بۆ حوکمی ئیسلام
فەرمانبەردار بوون بۆ هەموو ئەحکام
خالیدیشی نارد بە هێز و سوپاﮪ
بۆسەر تەلیحەی ئەسەدی گومڕاﮪ
پاش ئەوە ڕۆیی بۆ بەنی تەمیم
تەفرەقەی کردن بە نەسری عەزیم[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#