جا سوپای ڕێ خست سددیقی مەجید
کردی بە قائید خالیدی ڕەشید
ناردنی لەبۆ شارانی عێراق
لەبۆ تەرویجی ئیسلام لە ئافاق
جا بەو سوپاوە زوو بە دەست و برد
فەتحی «انبار» و شاری «حيره»ی کرد
لەوێ بۆ حەربی «ذات السّلاسل»
خواردیەوە خالید زەهرێکی قاتیل
بەم شەڕە ئیسلام زۆر بە شەوکەت بوو
بەسەر دوژمنا ساحێب هەیبەت بوو
فەتحی «عين التّمر» کرا موکەممەل
لەپاش ئەو فەتحی «دومة الجندل»
لەپاش ئەو فەتحە بە توندی و تەوبیخ
چوو بۆ سەر دوژمن لە خاکی «مضيخ»
لە موزیخەوە هاتۆ بە تەعجیل
بۆ شەڕی قەومی «ثني» و «زميل»
لەوێوە ڕۆیی بۆ خاکی «رضاب»
ئینجا بۆ «غراض» بە قەوڵی سەواب
هەر لەم ساڵا بوو سددیقی قودسی
ناردی بۆ شەڕی ئەسوەدی عونسی
موتەنەببی بوو لە خاکی یەمەن
تەبەعەی زۆر بوو لەسەر فێڵ و فەن
هەم لەبۆ بەحرەین هەم قەومی سەلیم
هەموو مەجبوور بوون بە سیدق و تەسلیم[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#