پیر بەنوێژ بێت، سار درێژە.
سار: ساڵ. نوێژ: چەند وێردێکە کەسی ئیماندار لە کاتی تایبەتیدا ڕوو دەکاتە یەزدان و دەیخوێنێت، واتە: هەر کەسێک بیەوێت دەست بکات بە نوێژ، ساڵ درێژە و دنیا زۆری بەبەرەوە ماوە. مەبەستە لەوەیە کەسێک گەر بیەوێت چاک بێت، دەستی چاکەکاریی نەگیراوە. کەی دەست پێبکات دەتوانێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3 gånger