مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (یەکی موحەڕەم)، سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە،
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:=KTML_End=
بە بۆنەی هاتنەوەی (یەکی موحەڕەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و مایەی کۆتاییهاتنی کێشە و گیروگرفتەکان بێت.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە سەر نەریتی دێرینی پێکەوەژیان و، پتەوترکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبووردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوەی خولیا و بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستاندا.
دووبارە سەری ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز بێت و هەموو لایەک سەرکەوتوو و سەرفراز بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
1ی موحەرەمی 1446ی کۆچی
#07-07-2024#ی زایینی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=