بەڕێزان هاوسەر و خێزان و کەسوکاری هونەرمەندی بەتوانا کاکە بەرزان قادر، هەواڵی کۆچی دوایی #بەرزانی قالەی خەڵوز# لەناخی دڵەوە خەمباری کردم، کاکە بەرزان هونەرمەندێکی دیاری سەر شانۆ و شاشەکان بوو، بە تایبەت شاشە ڕەنگینەکانی #خاک تی ڤی# و #کوردسات#.
کاکە بەرزان لەهەڕەتی لاویدا چووە ڕیزی پێشمەرگەکانی یەکێتییەوە و هەرزوویش بووە خۆشەویستی هاوڕێ پێشمەرگەکانی و بووە کەسێکی متمانەپێکراوی مام و هێرۆ و هەمیشە بە قسە خۆشەکانی خەمی هەموانی دەڕەواندەوە.
شانۆگەرییەکان و بەرنامەکانی کەشکۆڵ و بەرنامەی بەرنامە و دەیان کاری دیکەی هونەریی بەرزان و هاوڕێکانی هەمیشە جێی سەرنجی جەماوەرە زۆرەکەیان بووە، بۆیە یادی کاکە بەرزان هەر بە بەرزیی لەناو بیر و هۆشی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە.
لەم کۆستە گەورەیەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی هاوسەر و کەسوکارەکەی و هەموو هونەرمەندانی کوردستان و هاووڵاتیان دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم گیانی کاکە بەرزان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوریی بەدڵی هەموانیش ببەخشێت. [1]
گەلاوێژ خانگەلاوێژ خان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 59 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !