یارییەکانی کۆبوونەوەی یەکەم لە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق لە شاری بەسرەی خواروی ئێراق بەردەوامە و لە جەولەی سێیەمی ئەو کۆبوونەوەیەدا کوڕانی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یاریزانانی یانەی بەحری بوونەوە.
یارییەکە لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #08-03-2024# و لەنێو هۆڵی زوبێر بەڕێوەچوو، تێیدا و پێشمەرگەکان، پێشمەرگە ئاسا توانیان بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن و بەحری بەسرەیان تووشی شکستێکی قوورس کرد.
لە سێتی یەکەم پێشمەرگە بە ئەنجامی (25 -21) خاڵ براوە بوون و هەروەک لە سێتی دووەمدا بە (25 -23) خاڵ ئەنجامەکەیان بۆ خۆیان یەکلا کردەوە و لە سێتی سێیەم و کۆتایی یارییەکەشدا ئەنجام بۆ کوڕانی پێشمەرگە یەکلایەنە بوو دوایی ئەوەی تیمی بەحری تەنیا 16 خاڵ یان بەدەست هێنا.
بەو سەرکەوتنەش تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە لە کۆی 3 یاری بە دوو سەرکەوتن و یەک شکست خاوەن 7 خاڵە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 22 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !