ئاسمان لێفە بێت پێی داناپۆشرێت
لێفە، پێخەوێکە لە پەڕۆ و لۆکە و دەزوو درووست دەکرا، پانییەکەی مەتر و بیست سانتیمەتر و درێژییەکەی نزیکەی 2مەتر یان مەتر و هەشتا سانتیمەتر بوو، بەو کەسەی ئەو کارەی دەکرد دەوترا: لێفەدروو، بۆ شەوی زستانان لە کاتی خەودا بەخۆدا دەرا ، خەوی زۆر خۆش بوو هەم نەرم هەمیش گەرم بوو، پیرەژنان دەیانوت: تڕ و سڕی خۆم لێفە شڕەی خۆم، مرۆڤ لەش و جەستەی بە جلوبەرگ دادەپۆشێت و ناهێڵێتت شوێنی شەرمی بەدیار بکەوێت، ئەگەر کەسێک شوێنی شەرمی بەدەرەوە بێت ئارەقەیەک دەکات لە شەرمان سوور دەبێتەوە، ئەو لێفەیە لەگەڵ گەورەیی و فراوانی حەوت ئاسمانەکان ئیدیۆمێکیان لێ درووست بووە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە هێندە (عەیب و عار) و پۆخڵەوات و کاری ناشیرین و قێزەون و کوشت و کوشتار و داوێنپیسی و بەدڕەوشتی ئەنجام دابێت، کە بەهیچ شتێک نەشاردرێتەوە و دانەپۆشرێت دەوترێت: ئاسمان لێفە بێت پێی داناپۆشرێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 22 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !