ئەگەر هەولێری تێرە هەموو کەس تێرە
لە سنووری شاری #هەولێر# دەشتی بەپیت و پڕ بەرەکەتی کاکیبەکاکی وەکوو دەشتی هەولێر و #قەراج# و کەندێناوە و #شەمامک# و #بەڕانەتی# و...تاد تێدایە، ساڵانە دەکێڵرێن و تۆ دەکرێن بە دانەوێڵەی گەنم و جۆ، ئەگەر ساڵێکی بەهات و پڕ بەرهەم بێت چەنگێک گەنم یەک باری کەرێی لێ بەرهەم دێت یان یەک تەنکە گەنم بیست بۆ بیست و پێنج تەنەکە گەنمی لێ هەڵدەگیرێتەوە، بەمەش ساڵ دەبێتە فەڕەحنایی و هاتی، ئەوەی بۆ بژێوی خۆیان بەکاریدەهێنن ئەوی تر دەیفرۆشنەوە و خەڵکی ناوچەکانی تری باشووری کوردستان لەو بەرەکەتەیان پێ دەبڕێت و خەڵکی برسی نابێت، هەر بۆیە لە شاری #سلێمانی# دەوترێت: ئەگەر هەولێری تێرە هەموو کەس تێرە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5 gånger