نان بە تەمای شیوی جیران لە قاپ مەکوشه
هاوشێوەی ئەمە وتراوە:# نان بە تەمای چەلاوی خەڵک، لە قاپ مەگوشە#، لەبری چەلاو کە گۆشت و شلەکەیەتی، مەرەگەکەیەتی، لێرەدا وتراوە: شیو، چێشت، لەبری خەڵک، جیران: هاوسێ و دراوسێ و لە بری گوشین، کوشینی شیوەزاری #هەولێر#یان بەکارهاتووە، زۆر ئیدیۆمی هاوشێوەی ئەمەش هەیە: ئەوەی بەتەمای هاوسێ بێت بێ شێو دەمێنێتەوە یان لە برسان دەمرێت و...تاد، ئەو ئیدیۆمە بۆ ڕێنمایی و ڕێنوێنی و ئامۆژگاری هاتووە تاوەکوو مرۆڤ پشت بەخۆی ببەستێت نەوەکوو خەڵک و هاوسێ بۆیە وتراوە: نان بەتەمای شیوی جیران لە قاپ مەکوشە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 52 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !