ئەمانە هیچیان لەگەڵ ناکرێ، مریشکی ئاشەوان، سەی کۆرەگوندان، کەری سەپان.
ئاشەوان بەو کەسە دەوترێت کە سەروکاری ئاش دەکات، لەبەرئەوەی لە ئاش دانەوێڵە زۆرە، مریشکی ئاشەوان تێروپڕە، بە ئاسانی ناگیرێت. سە: سەگ، کۆرەگوند: گوێرەدێ، ئەو گوندانەی کە دوورە دەستن و ماڵیان کەم لێیە، پێیان دەوترێت: کوێرەدێ، ژمارەی ماڵ و خەڵکی کەمە، بۆیە سەگیان دڕە، هەروەها کەری سەپان لەبەرئەوەی بەردەوام باری لێ دەنرێت، بۆ باربردن ناڕەحەتە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5 gånger