ئەوەی بە کەرێت بۆ هێنام بە هێسترێم بۆ هێنایەوە
منەت و منەتباری لەناو زۆربەی میللەتاندا کارێکی نەخوازراوە و خوازراو نییە، زۆرجاران دوو کەسی نزیکی یەکتری کە کارێک بۆ یەکتر دەکەن، پاشماوەیەک بەچاوی یەکتری دادەدەنەوە، بۆ وەڵامدانەوەی بەچاو دادانەوە باری کەرێ و باری ئێستر بەرانبەر یەکدی کراون، کە باری هێستر دوو هێندەی باری گوێدرێژ دەبێت، ئینجا ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر منەت و منەتباریەک لە #هەولێر#ێ بەکاردەهێنرێت و وتراوە: ئەوەی بە کەرێت بۆ هێنام بە هێسترێم بۆ هێنایەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !