نان حەوت پەڕی لە قورئان گەورەتره
لە پەرتووکە پیرۆزە ئاسمانییەکاندا زەبوور و ئاوێستا و تەورات و ئینجیل و قورئاندا گەنم و زاد و زەخیرە زۆر بایەخیان پێدراوە، لە چیرۆکە ئایینییەکانیش یەکێک لە باس و خواسەکانی دەرکردنی (ئادەم و حەوا) لە بەهەشتەوە بۆ سەر زەوی خواردنی (گەنم) بووه، لە کوردەواریشدا دوای ئەوەی کورد زۆرینەی لە پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام بوون، زۆر ڕێزی زاد و نان گیراوە، ئەگەر لاپەڕەیەکی قورئان و پەلکە نانێک لەسەر زەوییدا بن، هەردووکیان هەڵدەگرن و دەیانخەنە شوێنێکی بەرز و لە بەرپێیانی دوور دەخەنەوە، بۆ ڕیزگرتن لە نان کوردەواری لەسەر بنەمای ئایینی وتویەتی: نان حەوت پەڕی لە قورئان گەورەترە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6 gånger