لەنێو بارەگەی لیژنەی ئۆڵۆمپی لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق و بە ئامادە بوونی، (هەیسەم عەبدول حەمید) ئەمیداری گشتی لیژنەکە و د. بەیدا سەرۆکی لیژنەی یەکسانی وەرزش و خاتوو #لەیلا محەمەد ئەمین# جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەو لیژنەیە کۆبوونەوەیەکی فراوان سەبارەت بە کار و چالاکییەکان ڕێکخرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا و سەرەتا پشتیووانییەکانی دکتۆر (عەقیل مفتن) سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق بەرز نرخێندرا بۆ پاڵپشتییەکانی لە وەرزشی ژنان و کچان و سوپاسی تایبەتیان ئاڕاستە کرد کە خەڵاتی سەرجەم تیمەکانی یانەکانی ئێراقی کرد کە بەشدار بوون لە پاڵەوانێتی یانەکانی وڵاتانی عەرەب کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو.
ئەمە و تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر چالاکییەکانی داهاتووی لیژنەی یەکسانی وەرزش کە لە گرنگترینیان ئەنجام دانی دووەمین ڤێتستڤاڵی وەرزشی یە لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو کە شاری #سلێمانی# و هۆڵی یانەی پێشمەرگە میوانداری دەبێت و ئەو ڤێستیڤاڵەش لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق بەڕێوە دەچێت.
لە دوا تەوەری کۆبوونەکە و بۆ درێژەدان بە کار و چالاکییەکانی لیژنەی یەکسانی وەرزش بڕیار درا کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری 2024 و لە شاری بەسرە خولی بەهێزکردنی کارگێڕی و ڕاهێنان و داوەری بۆ سەرجەم یەکێتییە وەرزشییەکانی سەر بە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق ڕێکبخرێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !