بە مەبەستی بەشداریان لە یارییەکانی قۆناغی سێیەم و دوا قۆناغی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق، تیمی بالەی هەریەک لە یانەکانی (غاز جنوب، بەحری، #هەولێر#، مەسافی شیمال) لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی یانەی پێشمەرگە میوانداری کران.
بڕیارە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق لە ڕێکەوتی #22-04-2024# و لەنێو هۆڵی یانەی پێشمەرگە بە میوانداری ئەو یانەیە دەست پێبکات و لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی دا و لە کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ هەردوو تیمەکەی شاری (بەسرە، غاز جنوب و بەحری) هاوشاری بەیەک دەگەن پەردە لەسەر یارییەکانی قۆناغی کۆتایی هەڵ دەدەنەوە.
پاشان و لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە، پێشمەرگەی میواندار، میوانداری لە هەولێری قەڵا و منارە دەکات و مەسافی شیمالیش چاوەڕوان دەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !