لەنێو هۆڵی #یانەی وەرزشی سلێمانی# و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی کاراتێی ئێراق، ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی کاراتێی کچان بۆ هەردوو جۆری یارییەکانی کاتا و کۆمێتە لە ئاستە جیاوازەکان دەستی پێ کردوو دوای ململانێیەکی بەهێزی یاریزانانی دواجار لە یاری کاتادا کچانی پێشمەرگە دوای بەدەست هێنانی چوار ئاڵتون و یەک زیو پێشەنگی سەرجەم یانەکانی ئێراقیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردوو بوون بە شێری گۆڕەپانەکە.
ئەمە و لە یاری کۆمێتە (قیتال) هەمان سیناریۆی ئەنجام بۆ کیژە پێشمەرگەکان دووبارە بووەوە بە بەدەست هێنانی حەوت ئاڵتون و 4 زیو و 4 بڕۆنز.
بەو سەرکەوتنانەیان، کیژانی پێشمەرگەی سلێمانی کۆنترۆڵی کاراتێی ئێراقیان گرتە دەست و بێ ڕکابەر لە پاڵەوانێتییەکە ئاستێکی ناوازە و بەرزیان پیشان دا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 33 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !