قوزی بە بەختە
وتراویشە: قوزی جوانە، ئەو ئیدیۆمە زیاتر ژنانەیە و ژنەکان لەنێوان خۆیاندا بەکاریدەهێنن، هەندێک لە ژنەکان جوان و عاقڵ و خاوەن پایە و پێگەن کەچی لە ژیانی هاوژینی و هاوسەرییدا دووچاری پیاو و مێردێک دەبن کە لەگەڵیان خراپە و وەکوو پێویست ڕێزلێگیراو نابن لەلایەن مێرد و خەزوورانیانەوە، بەپێچەوانەشەوە هەندێک ژنی تر هەن، لەلایەن مێردەکانیانەوە زۆر بایەخیان پێ دەدرێت و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت و کورت و کرمانجی زۆر بەبەختن، کەچی لەڕاستیشدا بەو شێوەیە خانومان و جوان نییە، کوردەواری بۆ ئەو جۆرە ژنانە وتویەتی: قوزی بە بەختە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !