کووڕی کردەوە
کووڕ: چەمانەوە و کۆم دەوترێت: پشتی چەماوەتەوە یان پشتی کۆمە، مرۆڤەکان ئەگەر بەساڵدابچن بچن پشتیان کۆم و چەماوە دەبێت، یان پشتیان دووچاری زەبر و خزین و خلیسکانی بڕبڕەکان بوو بێت، کووڕ دەبنەوە، کاتێک سابڕێن و نێری دەپەڕنە گیسکە مێ لە کاتی بە تەگە هاتنی پشتی کووڕ دەکەنەوە، ئەو حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر زەبرێک تا ئاستی پشت شکان بەر کەسێک بکەوێت یان لە بەرژەوەندییەکی بدرێت یاخود قسەیەکی ڕەقی لە بەرانبەردا بکرێت یان زیانێکی باشی بەرکەوێت دەوترێت: کووڕی کردەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !