جڵەو بۆ ئەسپی تۆڕ شل مەکه
جڵەو، ڕەشمە، هەوساری وڵاغە بەرزە کە خۆی لە قەڕاسە و سەرکەللەی گوێدرێژ و ئەسپ و ئێستر و ...تاد دەبینێتەوە، کە بە حەبل و گوریس و کێبلە سوار وڵاغەکەی پێ ڕادەکێشێت یان دەبەستێتەوە یان جڵەوگیری بەوڵاغەکە دەکات و ئاڕاستەی دەکات، تۆڕ واتە: وڵاغی چەموش و بزێوو و بەجوڵە و تێ هەڵجلیتێن و...تاد، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە ناوچەی #موکریان# بەکاردەهێنرێت، وەکوو ڕێنمایی و ڕێنوێنی و ئامۆژگاری بۆ بەئاگابوون و بەپارێز و مامەڵەکردنی هۆشیارانە و لەدوو نەدان و دەم سپیی نەکردنەوە و ڕیش نەدانە دەست لەگەڵ خەڵکانێک کە هەمان خاسییەتی ئەسپی چەموشیان هەبێت بۆیە وتراوە: جڵە و بۆ ئەسپی تۆڕ شل مەکە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 22 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !