ئەو ترشە بەترشان ناچی
ترش: بەری داری سماقە، کە وەکوو هێشووەترێیە بەڵام دەنکۆڵەکانی سماق وەکوو نیسکن، کەسێکیش ڕووی گرژ ومۆن بێت دەوترێت: ڕوو ترشە یان #تڕ ترش#ە، خۆراکێک یان بەرهەمێکی کشتوکاڵی بەهۆی زۆر مانەوەی لە شوێنێک و کۆن بوونی دەترشێت، کەسێکیش زۆر لەسەر یەک خەوتبێت دەوترێت: ترشاوە، ئاو و ترش دەبێتە ترشاو و...تاد، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ ئیدیۆمێکی جوانی لێ درووستکراوە، بۆ کارێکی قێزەون و دزێو و ناشیرین و ئابڕووبەرانە کە بەکاران نەچێت و کەڵکی گێڕانەوە و باس و خواس و ڕووی کۆڕ و کوبوونەوەی کوردەواری نەیەک وەکوو بڵێی بەردێکی لەسەر دانێ دەوترێت: ئەو ترشە بە ترشان ناچی.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !