بنەوانی شلە
وتراویشە: #بێ بناوانە#، بنەوان، بناوان، لە ئاودێرییدا بریتییە لە هەڵبەستنی جۆگەیە بە بەربەستێک چ گونییەیەک پڕ خۆڵ بکرێت چ وەکوو شەلەگە بە خاکەناز و خۆڵ و گڵ بەربەست درووست بکرێت تاوەکوو ئاوەکەی بەرز بێتەوە بۆ ئەو شوێنە بڕوات کە دەمانەوێت، هەندێکجار بنەوانەکە یان شەلەگەکە فشەڵۆکە و ئاو دەدزێت و بەهۆی دەڵاندنەوە بنەوانەکە دەتەقێت، ئەوە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# کراوە بە ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ پیاوێک کە زۆر ماندوو بێت و هیچ ڕسق و ڕۆژووی دیار نەبێت بەهۆی نەبوونی کەیبانوو و ژنێکی کابان و ماڵداری کەرێکی باش وەکوو مازووکەری کون لە پاشۆڵ وابێت، بە نیگەرانییەوە دەوترێت: بنەوانی شلە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 98 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !