چەشنی نێرەکەری تێرشینکەی دەزەڕێ
شینکە: ڕووەکی تازە شین و سەوز بووی کۆتای زستان و سەرەتای بەهارێیه، لە کۆتایی زستان و مانگی ڕەشەمەی کە کا و ئالیک بەرەو کۆتایی دەچێت، نێرکەر بەدڵی خۆی تێر ئالیک نابێت، بەڵام کە گیاوگۆڵ و گژوگیا لەسەرتای مانگی خاکەلێوەیدا مۆڵەت دەدرێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە گژوگیا نەشونما دەکات و شینکە و سەوزایی زۆر دەبێت و نێرەکەریش بەتەواوەتی تێر دەخوات و دەست دەکات بەزەڕین وەکوو چۆن پەشێوی شاعیر فەرموویەتی: کەر کە بینی وا لەو ناوە، گیاوگۆڵ سەری پێوەناوە، میوانی گەورەی سرووشتە، نەخێو نەباری لە پشتە، بەزەڕەزەڕ بەغارە غار، دونیای هەمووی کرد بەبەهار.
زەڕینی نێرەکەری تێر گژوگیا بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی لوتبەرز و خۆبەگەورەزان و بەفیز کە خۆبین دەبێت دەوترێت: چەشنی نێرەکەری تێرشینکەی دەزەڕێ.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 15 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !