لە قەندیلیش بەفر نەکەوتووه
زنجیرە چیای زاگرۆس لەنێوان هەر سێ شاری #هەولێر# و #هەکاری# و #ورمێ# بەتایبەتیی لە سنووری شارۆچکەی #خانە# (پیرانشار) پێی دەوترێت: #قەندیل#، بەرزییەکەی زیاترە لە (3500) مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە، داڵدە و سەنگەری هەموو شۆڕشەکانی کورد بووە بەتایبەت بۆ پارچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوور و باشوور، بۆیە شەهید ڕێباز بیرەوەرییەکانی خۆی ناوناوە #قەندیل بەغدای هەژاند#، ئەو چیا سەرکەشەی کوردستان ساڵ دوازدەی مانگ بەفری لێ نابڕێت و زۆرترین کوێستانەکانی ئەو سێ پارچەی کوردستانی تێدایە و کەوتوونەتە بنارییەوە، لە مانگی بەفرانبارەوە بەفر دەیگرێت بەری نادات وەکوو #جەلال جۆبار# شاعیری وراتی #کۆیە# فەرموویەتی: لە چلەی هاوینێ نێو بەهار ببینە، قەندیل مەندیلی هەر فڕێ نەداوە.
زۆری بەفری قەندیل بووە بە ئیدیۆمێکی ڕێنیشاندەر بۆ جوتیاران و خاوەن ئاژەڵان دەوترێت: لە قەندیلیش بەفر نەکەوتووە واتە: هێشتا وەرزی بەفر بارین نەهاتووە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 28 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !