ناوی حەسەنی کوڕی عەبدوڵڵایە، ساڵی 1921 لە #بۆکان# لەدایک بووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دواییکردووە و حەسەن زیرەک ناچاربووە لەو تەمەنەوە کار بکات بۆ پەیدا کردنی بژێوی ڕۆژانەی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/92/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=0003.JPG=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/92/0003.JPG=KTML_Photo_End=
هەژاری و بێدەرەتانی زۆریان بۆ هێناوە و بۆ ئیشکردن زۆربەی شارۆچکەکانی ئێران گەڕاوە و تەنانەت لە بەسرە و بەغدا و #هەولێر# و #کەرکووک#یش کاری کردووە.
چەند جارێکیش زیندانی کراوە، بەهۆی ڕووداوێکەوەلە ئێران سازادراوە و حەسەن بەقاچاخی ڕووی کردۆتە بەغدا و لەوێ، کە زانراوە هونەرمەندێکی دەنگخۆشی بێ هاوتایه، لەئێستگەی کوردی دایانمەزراندووە.
لەمەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، کە گەڕاوەتەوە ئێران دەستبەجێ لەڕادیۆی تاران و ڕادیۆی #کرماشان# کاریان پێسپاردووە. دواتر لەکرماشان تیپێکی هونەری دامەزراند و خزمەتی هونەر و مۆسیقای کوردی کرد.
ئەم دەنگ خۆشە بلیمەتە خوێندەواری نەبووە کەچی زۆربەی هەڵبەستی گۆرانییەکانی بەرهەمی خۆیەتی. هەڵبەستەکانی حەسەن زیرەک لە دووتوێی پەرتووکێکدا چاپ کراون بە ناونیشانی چریکەی کوردستان.
لە 26-06-1972دا، گۆرانیبێژی کورد حەسەن زیرەک لە شاری بۆکانی کوردستانی ڕۆهەڵات کۆچی دواییکرد و هەر لەو شارەدا نێژرا، بەڵام لە دواییدا لەسەر ڕاسپادەی خۆی، ئەوەی لە ژیاندا گوتبووی، تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ چیای ناڵەشکێنەی بەرانبەر بۆکانی ژینگەی خۆی.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 136,373
Escriba su comentario sobre este artículo!