لە سالی 1964 لە شاری ئاکرێ لە دایک بووە و لەتەمەنی 18 سالیەوە ڕووی کردۆتە هەندەران و لە ولاتی ئیتالیا گیرساوەتەوە. هەر لە سەرەتای ژیانیدا لە ئیتالیا خەریکی هونەری وێنە و کاریکاتێر و نووسین بووە. بەلام دوای ئەوەی بینی کە ئیتالیا ئەو دەرفەتەی پێنادات تواناو بەهرەی سینەمایی خۆی بخاتە ڕوو ئەوەبوو لەسالی 1985بەرەو فەرەنسا بەرێکەوت و ئیتر لەوێ گیرساوە، هەر لەو ساوە تاوەکو ئێستا چوار فیلمی دەرهێناوە کە توانیویێتی چەندین خەلات وەدەست بێنێ، لەو فیلمانەش (ڤۆدگا لیمۆنە) کە لەسالی 2003 لە ڤیستیڤالی سینەمایی ڤێنێسیا لە ئیتالیا خەلاتکراو و لەسالی 1999ش فیلمی (قاچاغچیەکانی هیوا)خەلاتی وەرگرت،لەسالی 1997 یش لە ڤیستیڤالی هەندرێسی فەرەنسی خەلاتی باشترین سیناریۆی وەرگرت.شایەنی باسە دەرهێنەری کورد هەنەر سەلیم بەم دواییە کتێبێکی بەناوی(تفەنگی باوکم:مندالێتی لە کوردستان) بەچاپگەیاند کە تیایدا باس لە ژیانی خۆی لە مندالی و ژیانی خێزان و دەوروبەرەکەی دەکاتو تا ئێستاش ئەم کتێبە بۆ 20 زمان وەرگێردراوە لەوانە ئینگلیزی و فەرەنسی و ئەلمانی و ئیتالی. کە لەلایەن دەزگایەکی چاپەمەنی ئیتالی چاپ و بلاو کراوەتەوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,774
Escriba su comentario sobre este artículo!