لە زمانی خۆیەوە:
من خەلکی شاری بازیدم، نزیک چیای #ئاگری#، بازید شارێکی مێژوویییە و نزیک ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. ساڵی 1955 لەوێ لە دایک بووم، بۆ خوێندنی زانستگا چووم بۆ ئەستەنبۆل و ئانکارا، بنەماڵەی من، یەکێک لە بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکانی ئەو ناوچەیەن کە لە سەر هەڵدانەکانی ئاگریدا دەورو ڕوڵی زۆر کاریگەریان هەبووە.
لە ساڵی 1974 ەوە ئەندامی پارتی سۆسیالیست بووم. ساڵی 1979، هەموو کارو چالاکییە سیاسییەکان لە تورکیە بە هۆی هاتنە سەرکاری دیکتاتۆریی کەنعان ئەڤرەن قەدەغە کران. من گیرام و کەوتمە زیندانو ئەشکەنجەیەکی زۆرم دیت. پاشان ناچار بووم وڵات بەجێ بێلمو چووم بۆ وڵاتی یۆنان. لە ساڵی 1974 تا 1996 بەرپرسی گشتیی پارتی سۆسیالیست.
لە یۆنان بوومو لە 96 ەوە سەربەخۆ کار دەکەم. کاری سیاسی، ڕۆژنامەڤانیو فەرهەنگی درێژە پێ دەدەم و 4 ڕۆمانیشم نووسیوە. ئەندامی PASOKم و لە گەڵ چەند دام و دەزگای یۆنانی کار دەکەم.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,397