لەدایکبووی شاری #سلێمانی#یە. شاعیر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە لەبواری تاوانەکانی جینۆساید
جێنێت: http://www.venusfaiq.com
پەیوەندی: mailto:Kurdish@venusfaiq.com،mailto:Arabic@venusfaiq.com
بڕوانامەکان: بەکەلۆریۆس لە فەلسەفە لە زانکۆی بەغدا، کۆلیژی ئاداب، 1989
زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگای بەریتانی سەربە باڵیۆزخانەی بەریتانی لەبەغدا 1988
کۆمپیوتەر لە هۆڵەندا 2001
ئامادەکردنی پرۆگرامی تەلەفزیۆنی لە پەیمانگای ڕاگەیاندن لە هۆڵەندا 2004
بەرهەمهێنانی ڕادیۆیی لە بنکەی خولەکان لە ڕادیۆی جیهانی هۆڵەندی 2005
ئەندامێتی:
= بزوتنەوەی شاعیرانی جیهانی (poetas del mundo)
= سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی جیهانی
= ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی پەنابەر لە هۆڵەندا (on-file)
= خۆشبەختانە هەتا ئیستا دانی بەخۆیدا گرتوە و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کورد نیە.
وتار و وتاری هەفتانە بۆ چەند ڕۆژنامەیەک بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەنوسێت.
کتێب:
• کۆمەڵە شیعرێک بە زاراوەی #سۆران#ی بە ناوی (گوناهە جوانەکان) لە هۆڵەندا ساڵی 2001.
• دیوانێکی هاوپەش بە زمانی هۆڵەندی لەگەڵ چەند شاعیرێکی تری عیراقی بەناوی Dwaallicht (پرشنگ) ساڵی 2006 چاپکراوە.
• دیوانێکی هاوبەش لەگەڵ جەند شاعیرێکی عیراقی بە هەردوو زمانی هۆڵەندی و عەرەبی بەناوی (چەند شاعیرێکی عێراقی لە هۆڵەندا) 2002 چاپکراوە.
• دیوانێکی تری هاوبەش لەگەڵ جەند شاعیرێکی عیراقی بە هەردوو زمانی هۆڵەندی و عەرەبی بەناوی (علامات) 2003 چاپکراوە.
• کۆمەڵە شیعرێک بە زاراوەی کرمانجی باکوور بەناوی (گوناهە جوانەکان) لە ئەستەنبوول لە تورکیا ساڵی 2007 چاپکراوە.
• کتێبێک بە زمانی کوردی بەناونیشانی (چەمکی چاکسازی لە کوردستان و ڕیفۆرمی باڵی ڕیفۆرم) ئەپریلی 2008 چاپکراوە.
• کۆمەڵە شیعرێک بە زمانی عەرەبی بەناوی(طلا و الأظافر) (بۆیەی نینۆک) لە قاهیرە/میسر 2008 چاپکراوە.
• وەرگێڕانی نامیلکەیەک لە زمانی عرەبیەوە بۆ زمانی کوردی بەناوی (ئارتیکڵی 19ی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕادەربڕین- ئازادی دەستکەوتنی زانیاریەکان و ڕۆژنامەگەری بەدواداچوون)، لە دەزگای چاودێر 2009 چاپکراوە.
ئامادەیە بۆ چاپ:
• رۆمانێک بە زمانی عەرەبی بە ناوی(خریف الأصابع) (پایزی پەنجەکان).
• کتێبێک لەبارەی ئەزموونی شیعریمەوە بە زمانی کوردی.
• کۆمەڵە شیعرێک بە زمانی کوردی بەناوی (تیمۆجین)
خەڵات و ڕێزلێنان:
• خەڵاتی عەنقای نێودەوڵەتی گەڕۆک بۆ داهێنانی ئەدەبی ساڵی 2005.
• خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی وەرگێر و زمانەوانە عەرەبەکانەوە، لە نێو 44 داهێنەر لە سەرتاسەری جیهان، جەنیوەری 2008.
ئەزمونی کار لە کوردستان:
• بێژەر لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆی گەلی کوردستان، 1992 هەتا 1994.
• 1993 هەتا 1996 وەکو نووسەر و ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژنامەی(المؤتمر) ئەلموئتەمەری زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی..
• 1992 هەتا 1996پەیامنێری ڕۆژنامەی(الإتحاد) ئەلئیتیحادی زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
بەشداریکردنەکان:
• 16 هەتا 22ی ئۆکتۆبەری 2009 خولی نۆهەمی فێستیڤاڵی جیهانی ئەلموتەنەبی شیعری لە سویسرا.
• 2008 و 2009 زنجیرەیەک ئێوارەکۆڕ لە هۆڵەندا بەناوی(meer worden، meer kleuren) (وشەی زیاتر، ڕەنگی زیاتر) بەزمانی هۆڵەندی.
• فێبریوەری 2009، فێستیڤاڵی شیعر خوێندنەوە لە هۆڵەندا بە ناوی(ongehoord Rotterdam) (رۆتەردامی نەبیستراو) لەگەڵ 17 شاعیری تری هۆڵەندی.
• مای 2009، پێشکەشکردنی 2 وانە بۆ 2 خوێندنگای هۆڵەندی لە شاری ئوتریخت لەبارەی گەشتی ئەزموون و داهێنان لەگەڵ خوێندنەوەی شیعر.
• 11 هەتا 14ی دیسەمبەری 2008، خولی سێهەمی (ساڵۆنی ئەدەبی عەرەبی) لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.
• ئۆکتۆبەری 2008 کۆنگرەی دوەمی گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە شاری نەجەف لە عێراق، لەسەر بانگهێشتی دەزگای شەهید ئەلمیحراب و پێشکەشکردنی بابەتێک بەناوی (چۆن بە عەدالەت قەرەبووی ژنە ڕزگاربوەکانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان بدەینەوە لە کۆمەڵگایەکدا کە لەسەر بنەمای نایەکسانی نێوان ژن و پیاو بینابوە؟).
• 26 هەتا 28ی جەنیوەری 2008، کۆنگرەی یەکەمی بەجیهانناساندنی تاوانەکانی جینۆساید لە #هەولێر# وەکوو ئەندامی دەستەی باڵای کۆنگرە.
• 2006 فێستیڤاڵی (شاعیران لە جیهانەوە) لە نێوان هۆڵەندا و بەلجیکا.
• 13ی جون 2009 بیستەمین یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی میدیا لە هۆڵەندا بەبەشداری (بەرزان هەستیار) لە ئەلمانیا و (سابیر سدیق) لە سویدەوە..
• 2007، یەکەمین فێستیڤاڵی ئەنجومەنی ژنان لە نەمسا.
• چەندین کۆڕی شیعری تر بە کوردی و عەرەبی و هۆڵەندی، لەگەڵ کۆڕ لە بارەی ژنەوە..