ناو: عەبدولسەلام
نازناو: شێخ عەبدولسەلام بارزانی
ناوی باوک: محەمەد عەبدولسەلامی یەکەمی بارزانی
ساڵی لەدایکبوون: 1887
ڕۆژی شەهیدبوون: #14-12-1914#
شوێنی لەدایکبوون: #مێرگەسۆر#
شوێنی شەهیدبوون: موسڵ
$ژیاننامە$
شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ناوی تەواوی عەبدولسەلام محەمەد عەبدولسەلامی یەکەمی بارزانییه، ناسراوە بە شێخ عەبدولسەلام بارزانی و برا گەورەی هەریەکە لە شێخ ئەحمەد بارزانی، کە لەنێوان ساڵانی (1914- 1969ز) سەرۆکی تەکیەی بارزان بووە، هەروەها سەکردەی ئازا و نیشتمانپەروەری کورد ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، سەرکردەی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و یەکەم سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەنێوان ساڵانی (1946- 1979ز) دا.
شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە ڕێکەوتی (1ی کانوونی دووەمی1887ز) لە دێی بارزان سەربە شارۆچکەی مێرگەسۆرە لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە ئەو کاتە سەر بە ویلایەتی مووسڵ بووە و ئێستا ئەو شارۆچکەیە سەر بە هەرێمی باشووری کوردستانە، لە بنەماڵێکی ئایینپەروەر و نیشتمانپەروەری کورد لەدایک بووه، کە بنەماڵەی بارزانیی نەوەی بنەماڵەی میرانی میرنشینی بادینان (ئامێدی) و نەوەی خودی میر مەسعود پاشا (1842- 1848ز) سی و شەشەم و دوایین میرنشینی بادینان (ئامێدی) بوو. بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی لە دێی بارزان و دواتر دەڤەرەکانی دیکەبۆ خوێندنی ئایینی گەڕاوە. لە دوای مردنی شێخ محەمەد بارزانیی باوکی لە ساڵی (1903ز) دا، بووەتە شێخی ڕابەڕی ڕێبازی نەقشەبەندی لە تەکیەی بارزان و دەوروبەریدا، کە تەمەنی تەنیا (16) ساڵ بووە. بەهۆی یارمەتییەکانی بۆ کوردەکانی باکوور ڕۆژی #14-12-1914# لە #موسڵ# لەلایەن تورکەکانەوە لە سێدارە درا.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 13,861
Escriba su comentario sobre este artículo!