=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3356/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=نموونەیەک لە شیعرەکانی مەلای گەورە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3356/0002.JPG=KTML_Photo_End=محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ئەسعەد جەلی کۆیی.
ساڵی (1876ز) لە #کۆیە# لە دایک بووە، دوای وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی لە جێگەی باوکی دەبێتە پێشنوێژ و وتاربێژ.
ساڵی (1912ز) دەبێتە موفتی کۆیە، چاکسازێکی گەورەی ئایینی بووە.
ساڵی (1915ز) ئەندامی ئەنجوومەنی ویلایەتی #موسڵ# و ساڵی (1925ز) ئەندامی ئەنجوومەنی دامەزراندنی ئێراق بووە، نزیکەی (22) بەرهەمی چاپکراو و دەستنووسی هەیە لە بوارەکانی تەفسیر، زانستی ئوسوڵ، فیقهی ئیسلامی، بیروباوەڕ، چیرۆک و هۆنراوە. لە (11 تشرینی یەکەمی 1943ز) کۆچی دوایی کردووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 89,482
Escriba su comentario sobre este artículo!