ئەندازیار ئاهەنگ شێخ عارف ڕەئوف نەقشبەندی ساڵی (1956) لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە،
ئەندامی خولی سێیەمی پەڕڵەمانی کوردستان بوو لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان،
کاندیدی لیسی گۆڕان بوو لە شاری هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.
بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە بو لە ئیدارەی #سلێمانی#، هاوسەری دکتۆر کەمال خۆشناو بوو.
بڕوانامە: بەکالۆریۆس
پسپۆڕی: ئەندازیاری مەدەنی
ئەندازیار لە کەرتی تایبەت، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی یەکێتی پیاوانی خاوەنکار لە هەرێمی کوردستان لقی - هەولێر
چالاکی: زمانی عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی دەزانی،
چەندین خولی ڕاهێنانی لە لوبنان و تورکیا و ئیتاڵیاو وڵاتانی تر بینیوە،
بەڕێوەبەری بەرنامەی سلێمانی ڕێکخراوی منداڵپارێز بووە و یاریدەدەری بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی #گەرمیان# بووە لە هابیتات.
ڕۆژی 05-10-2019 بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی بەلجیکا کۆچی دوایی کرد.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 13,454
Escriba su comentario sobre este artículo!