فیلمێکی ڕەخنەییە لەسەر کێشەو ململانێکانی حیزبە ناوخۆییەکان لە شەڕی ناوخۆدا، باس لە فەقێ برایم دەکات کە پێیوایە هەموو حیزبەکان بۆ یەک مەبەست کار دەکەن، بەڵام هیچیان گۆێ لەیەکتر ناگرن، ئەو تەرمی کوژراوەکانی نێوان حیزبەکان دەگوازێتەوە.
فیلمی کوێستانی سپی لە دوهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی جیپوور بوو جێگەی سەرنجی تایبەتی بینەران و بەو هۆیەش کۆرێکی پرسیار و وەڵام بۆ قسەکردن لەسەر فیلمەکە ساز کرا.
هەر لەم فیستیڤاڵەدا، فیلمی "کوێستانی سپی" نیشانی تایبەتی فیستیڤاڵی پێ بەخشرا.
لە میانەی بەشداریکردنیدا لە یەکەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی لاوانی هیندستان لە شاری نیۆدلهی وڵاتی هیندستان، فیلمی "کوێستانی سپی" لە زانکۆی "جواهر لعل نەهرۆ" لە نیودلهی بۆ کۆمەڵێکی زۆر لە قوتابیانی و مامۆستا چەندین ئەکتەری ناسراوی بۆلیوود، لەو زانکۆیە نمایش کرا.
تەها کەریمی دەرهێنەری فیلمی "کوێستانی سپی" سەبارەت بە پێشوازی ئەکتەرە هیندستانییەکان و مامۆستاو قوتابیانی ئەو زانکۆیە، گووتی "ئەوان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ فیلمەکەدا دروست کرد و دەیانگووت ئێمە هەست دەکەین ئەم فیلمە باسی هیندستان و باسی ڕەنگە جیاوازەکان و گرووپە جیاوازەکانی ئێرەیە و ململانێکانی ناوخۆی هیندستان نیشان دەدات، ئەوشیان خستەرِوو کە ئەوان ژیانی خۆیان لەو فیلمەدا دەبینینەوە".
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9,662
Escriba su comentario sobre este artículo!