ناوی تەواوی (تاها خەلیل حسێن) ە
ساڵی 1940 لە گەڕەکی #مەڵکەندی# شاری #سلێمانی# لەدایک بووە
ساڵی 1949 دەستی بەکاری هونەری کردووە لە شانۆگەری (قوربانیەک) لە شارۆچکەی #چوارتا#
ساڵی 1958 لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگیراوە و تەواوی کردووە بەشداری زیاتر لە (80) تەمسیلی ڕادیۆیی و (20) تەمسیلی تەلەڤزیۆنی کردووە لە دوای ڕاپەڕینی 1991 لە چەندین زنجیرە دراما بەشداری کردووە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی #حسێن میسری# وەکوو (ڕەشەی پۆلیس – حەسەنە فەنی – نامەکانی ئەشرەف) دوا بەرهەمیشی زنجیرە درامای (ڕەیحانە) بووە بۆ تەلەڤزیۆنی کوردستان.
لە ڕێکەوتی #17-11-2010# کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێ. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 80,890