لە دایکبووی 1934 لە شاری #مەهاباد#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه. خوالێخۆشبوو لە ساڵی 1963 ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان دەستی بە خەبات کردووە و لە ساڵانی 1971 تا 1979 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران.
دواتر لە ساڵی 1980 ڕووی لە هەندەران کردووە و لە ستۆکهۆڵم نیشتەجێ بووە.
محەمەد ئەمین سیراجی لە ساڵانی 2008 تا 2010 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی گشتیی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستان، لە هەمانکاتیشدا بەرپرسی کۆمەڵەی بەساڵاچووانی کورد بووە لە وڵاتی سوید.
بەرپرسی کۆمەڵەی بەساڵاچووانی کورد لە تەمەنی 75 ساڵی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی #29-05-2010# ماڵاوایی لە ژیان کرد.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 13,716
Escriba su comentario sobre este artículo!