- هاوین و پایزی ئەم ساڵ: شەڕی براکوژی سەرانسەری کوردستانی گرتەوە و چەندین پێشمەرگە و کادری لێوەشاوە و دڵسۆز بوونە سووتەمەنیی ئەو شەڕە.
- دامەزرانی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان، بە سەرکردایەتیی سامی عەبدولڕەحمان، کە لە پارتی جوودابووەوە.
- گیرانی نەوشیروان مستەفای سکرتێری کۆمەڵە1، لەلایەن هێزەکانی حسکەوە، کە ماوەی مانگێک لە ئەشکەوتی هەزار ئەستووندا دەست بەسەر بوو و پاشان بەهۆی کاوەی شێخ لەتیفەوە ڕزگارکرا.
- هێرشی پدک بۆسەر بنکەکانی حدکا لە خۆرهەڵاتی.ک.
- پێکهاتنی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید.
- هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆسەر دەزگای تەمموزی ئێڕاقی بۆ ئەتۆم، کە لە ئەنجامدا دەزگاکەیی تێکشکاند.
- گیرانی تێکۆشەر نەجۆ لەلایەن د.ت.
- کۆچی دوایی نووسەر ئەحمەد غەفوور.
- کۆچی دوایی نووسەر شێخ جەعفەر بەرزنجەیی.
- تا ساڵی ئاییندە: یاریکردنی شانۆیییەکانی خانزادێکی تر و فایلی 67 و شاری ئەوین لەلایەن تیپی هەولێرەوە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,160
Escriba su comentario sobre este artículo!