- زێتر لە 38 هەزار کوردی فەیلی لەلایەن ڕژێمی ئێڕاقەوە ئاوارەی ئێران کرا، بەتاوانی ئەوەی کە گوایا ئەمانە ئێرانین.
- بەستنی کۆنگرەی حزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان - حسیک، لە گوندی دۆڵەتووی خۆرهەڵات، لە کاتی کۆنگرەکەدا چەند فڕۆکەیەکی ئێڕاقی هێرشی کردە سەر نێوچەکە، بەڵام بە هەڵە زیندانی حدکای بۆردمانکرد و بووە هۆی کوشتنی دەیان کەس لە زیندانییەکانی حدکا. لە کۆنگرەکەدا ڕەسوڵ مامەند بووە سکرتێری حسیک و ئەمانەش بوونە ئەندامانی سەرکردایەتی: قادر عەزیز، مامۆستا سەعد، سەید کاکە، حەمەی حاجی مەحمود، ئەحمەد خۆرەش، خالە حاجی - هەڤاڵ جووجەڵە، عادل موراد، شێروان شێروەندی، عەبدولخالق زەنگنە، قادر شۆڕش، شەهید شێرکۆ شێخ عەلی.
- بەستنی کۆنفرانسی یەکەمی کۆمەڵە1 لە دۆڵی مالیمۆسی گوندی کانی زەردی نزیک چیای بڵفەتی خۆرهەڵات، کە 182 پێشمەرگە و ئەندامانی کۆمەڵە1 بەشداربوون تێیدا، لە کۆنفرانسەکەدا نەوشیروان مستەفا کرایە سکرتێری کۆمەڵە1 و ئەمانە4 کرانە ئەندامانی سەرکردایەتی: فەرەیدوون عەبدولقادر، دوکتۆر کەمال خۆشناو، مەلا بەختیار، عومەری سەی عەلی. هەروەها هەرێمەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە1 هەڵوەشێنرانەوە و چەند هێزێک بۆ نێوچەکان دروست کران، کە ئەمانە نێوی ئەو هێزانەیە: هێزی دەشتی هەولێر - شاخەوان، خۆشناوەتی - مولازم خولە، کۆیە - مامۆستا عەزیز، کۆسرەت - مەلا حەسەن، قەراخ، گەرمیان، باڵەک، سۆران، مەرگە، هەورامان، شارباژێر، کەرکووک و جافەتی.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 17,795
Escriba su comentario sobre este artículo!